مانگی رابردوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لانی كه‌م 182 هاووڵاتیی كورد به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئێران رفێنراون یان گیراون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ئاماری گیراوانی مانگی رابردووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، هیچ رۆژێك نه‌بووه شه‌ش كه‌س نه‌گیرێن یان نه‌ڕفێنرێن.
به‌گشتی 169 هاووڵاتی به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و هاوكاریكردنی حزبه كوردستانییه‌كان، 10 هاووڵاتی به تۆمه‌تی چالاكی مه‌زه‌وی و سێ هاووڵاتیش به هۆی چالاكی مه‌ده‌نی، له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر یان رفێنراون.
له‌و لیسته‌ی ئاماژه‌ی پێ كراوه 12 ژن، 14 منداڵ و مێرمنداڵی ژێر 18 ساڵ، هه‌روه‌ها نۆ خوێندكاری زانكۆ و شه‌ش مامۆستای قوتابخانه و مامۆستای زانكۆ ده‌بینرێن.
ده‌زگای ئیتڵاعاتی رژێم، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له گرتنی خه‌ڵك و 146 كه‌سیان له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌وه گیراون
ده‌زگای ئیتڵاعاتی رژێم، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له گرتنی خه‌ڵك و 146 كه‌سیان له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌وه گیراون ، به‌گشتی زۆربه‌یان له ماڵه‌كانی خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له‌م 182 حاڵه‌ته، 11 حاڵه‌تی دوای بانگكردن بۆ لقی جێبه‌جێكردنی سزاكانی دادگای شاره‌كانی خۆیان، ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سزایه‌ی كه به سه‌ریاندا سه‌پاوه گیراون.
زۆرترین حاڵه‌تی گرتن له پارێزگای سنه بووه به 68 حاڵه‌ت، دواتر ورمێ به 57 حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی دووه‌م و كرماشان به 44 حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی سێیه‌مدا دێت. له ئیلام و شوێنه‌كانی تریش حه‌وت كه‌س گیراون.