به‌ڕێوه‌به‌ری دروستكراوی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاردی مانگی یه‌ك به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت و ئارده‌كه زۆر باشه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی شوبات، نه‌سرین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری دروستكراوی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌ستمان كردووه به دابه‌شكردنی ئاردی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ و زۆربه‌ی بریكار و ناوچه‌كان ئاردیان به ده‌ستگه‌یشتووه و دابه‌شكراوه.
روونیشی كرده‌وه كه ئارده‌كه زۆر باشه و كوالێتییه و هاووڵاتییان ده‌توانن بۆ نانكردن به‌كاری بێنن و زۆر گونجاوه.
گه‌نمی ناوخۆ دراوه به ئاشه‌كان
داوایشی كرد كه بازرگانه‌كان واز له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێنن و هاووڵاتییانیش دوای قسه‌ی بازرگان نه‌كه‌ون، چونكه ئارده‌كه پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه و له جۆره باشه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه گه‌نمی ناوخۆ دراوه به ئاشه‌كان و دوای ته‌واوبوونی به‌شه ئاردی مانگی یه‌ك ده‌ست به دابه‌شكردن مانگی دووی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ین.
لای خۆیه‌وه نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو گه‌نمێك دوای ئه‌وه‌ی له ئاشه‌كان ده‌كرێت به ئارد، سه‌ره‌تا لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ئارده‌كه تاقی ده‌كه‌نه‌وه و نانی لێ دروست ده‌كه‌ن دواتر دابه‌شی ده‌كه‌ن.
ساڵی رابردوو ته‌نیا ئاردی پێنج مانگ دابه‌شكرا به‌سه‌ر هاووڵاتییان و به‌شه ئاردی حه‌وت مانگی هاووڵاتییان بۆ ساڵی 2022 فه‌وتا، هیچ بڕیارێكیش نییه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی