ریزبەندی وڵاتانی زیاترین ژمارەی تانكیان هەیە

:: PM:09:57:02/02/2023 ‌

دوای ئەوەی لە ماوەی دواییدا ئەمەریكا و ژمارەیەك وڵاتی رۆژئاوا، لەوانە بەریتانیا و ئەڵمانیا و فڕەنسا، رەوانەكردنی تانكی پێشكەوتوویان بۆ ئۆكراینا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەربازی رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە راگەیاند، ماڵپەڕی "گڵۆباڵ فایەر پاوەر"، تایبەت بە كاروباری سەربازی ریزبەندی وڵاتانی زیاترین تانكیان هەیە بڵاو كردەوە.

لە ریزبەندییەكەدا باسی 10 وڵات كراوە كە زیاترین ژمارەی تانكیان هەیە، نەوەك پێشكەوتووترین، لەو ریزبەندیەدا ئەمەریكا پێشەنگ نییە و هەریەك لە بەریتانیا و فڕەنسا و ئەڵمانیاش لە ریزبەندییەكەدا نین، كە ئەوانە لە وڵاتە زلهێز و پێشكەوتووەكانن، پۆلێنەكە بەو شێوەیە:

1-رووسیا خاوەنی 12566 تانكە.

2-كۆریای باكور خاوەنی 6645 تانكە.

3-ئەمەریكا خاوەنی 5500 تانكە.

4-چین خاوەنی 4950 تانكە.

5-میسر خاوەنی 4664 تانكە.

6-هیندستان خاوەنی 4614 تانكە.

7-ئێران خاوەنی 4071 تانكە.

8-پاكستان خاوەنی 3742 تانكە.

9-سووریا خاوەنی 2616 تانكە.

10-كۆریای باشوور خاوەنی 2331 تانكە.

شایەنی باسە بەم دواییە ئەمەریكا و رۆژئاوا وەك ئامادەكردنی سوپای ئۆكراینا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی رووسیا لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە و ئەگەری دژە هێرشێكی فرەوان لەو ناوچانە لە بەهاری داهاتوو، جیا لە چەندان جۆری چەكی پێشكەوتوو، تانكی جۆرەكانی "ئەبرامز1" و "لیوپارد2" و "چالینجەر2" و "لۆكلێرك"یان بە ئۆكراینا داوە یان دەیدەن، كە لەوێ رووبەڕووی تانكی پێشكەوتووی رووسی لە جۆری "تی90" دەبنەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت بەهاری ئەمساڵ بۆ ئۆكراینا یەكلاكەرەوە بێت.
 


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل