چوار خواردنەوەی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش

:: PM:01:30:03/02/2023 ‌
پسپۆڕانی خۆراك دەڵێن، پشت بەستن بە ڕێجیمێكی دیاریكراو یان تەنیا وەرزشكردن نابێتە هۆی گەیشتن بە ئامانجەكانی دابەزاندنی كێشت، بەڵكو هاوسەنگیی دەبێت هەبێت لە نێوان خۆراكی دروست و وەرزشكردن. 

زۆرجار پێشنیار دەكرێت خواردنەوەیەكی دابەزاندنی كێش زیاد بكرێت بۆ ڕێجیمەكە، ڕۆهینی پاتەل، پسپۆڕی خۆراك، چوار  خواردنەوە دەستنیشان دەكەن كە دەتوانن هاوڕێیەكی بەسوود بن لە گەشتی دابەزاندنی كێشدا:

1. چای گیایی
خواردنەوەی كوپێك چای گیایی لە بەیانیاندا دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ دەستپێكردنی گەشتەكەت بۆ دابەزاندنی كێش. چایەكە تێكەڵەیەك لە گیای وەك قاوە و زەنجەفیل و ڕەگی شیرینەمەنی تێدایە كە یارمەتی لابردنی ژەهرەكان دەدەن لە جەستەدا و یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدەن.

2. ئاوی زەردەچەوە
زەردەچەوە بەهاراتێكە كە تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی كێش لەڕێگەی كەمكردنەوەی هەوكردن لە جەستەدا. هەوكردن دەتوانێت بەشداربێت لە زیادبوونی كێش، بۆیە كەمكردنەوەی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی كێش.

تۆزی زەردەچەوە دەتوانرێت لەگەڵ ئاوی گەرم و كەمێك هەنگوین یان لیمۆ تێكەڵ بكرێت.

3. خواردنەوەی سركەی سێو
سركەی سێو وەك پێكهاتەیەك بەناوبانگە كە بەشدارە لە دابەزاندنی كێش، چونكە دەتوانێت یارمەتی سنوورداركردنی ئارەزووی خواردن و زیادكردنی میتابۆلیزم بدات.
خواردنەوەی سركەی سێو تێكەڵ بە ئاو و هەنگوین و ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی ئارامكردنەوەی جەستە و كەمكردنەوەی ئاوسانی سك.

4. ئاوی لیمۆ
ئاوی لیمۆ ڕێگەیەكی تازەگەری و تەندروستە بۆ دەستپێكردنی ڕۆژەكە. لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی كە دەتوانێت یارمەتی بەرزكردنەوەی میتابۆلیزم بدات، هەروەها پێكتینی تێدایە كە جۆرێكە لە ڕیشاڵەكان كە دەتوانێت یارمەتی سنوورداركردنی ئارەزووی خواردن بدات.
خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا یارمەتیدەرە بۆ دەرهێنانی ژەهرەكان و یارمەتی هەرس دەدات.



وشە - وشه‌