ئاگادارییەك لە دەستەی گشتی حەج و عەمرەوە

:: PM:06:04:03/02/2023 ‌
ئەمڕۆ هەینی سێی شوباتی 2023، دەستەی گشتی حەج و عەمرەی عێراق هۆشداری دا بەو كەسانەی بە نیازی عەمرەن و رای گەیاند، لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەكی تایبەت بە حەج و عەمرە گەشتی عەمرە یا فەریزەی حەج ئەنجام نەدەن تا پێشوەختە شوێنی حەوانەوە و مانەوەیان بۆ دابین نەكرێت. 
 
لە بەیاننامەیەكی دەستەی حەج و عەمرە هاتووە، هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە سەرپێچییان كردووە بەرانبەر عەمرەكاران و شوێنی مانەوەیان بۆ حاجی و عەمرەكاران دابین نەكردووە خراونەتە لیستی رەشی ئێمە و رێگەی كاركردنیان لێ گیراوە. 

لە بەیاننامەكە ئاماژە بەوەیش دراوە، چاودێری چڕ خراوەتە سەر كۆمپانیاكانی حەج و عەمرە و ئەوانەی سەرپێچییان كردووە، هاوكات داوای لە حاجیان و عەمرەكاران كرد تەنیا لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە لەلایەن دەستەی گشتی حەج و عەمرەوە تۆمار كراون و رێگەی كاركردنیان پێ دراوە. 

ئەم وەرزەی ئێستەی عەمرە كردن گەشتیارێكی زۆری عەمرەكاری بەخۆیەوە بینی و چاوەڕێ دەكرێت لە مانگەكانی رەجەب و شەعبان و رەمەزان رێژەیان زیاتریش بكات.


وشە - تایبه‌ت