شووقەیەك لە دوبەی فرۆشرا " تۆمارێكی مێژوویی بوو لە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە"

:: AM:12:26:04/02/2023 ‌
ئامارەكانی كڕین و فرۆشتن لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی میری لە دوبەی ئاشكرایان كرد كە فرۆشتنی شووقەیەك لە دوبەی بووە شكاندنی ژمارەی پێوانەیی بووە لە مێژووی بازاڕی كرین و فرۆشتنی خانووبەرە لەو وڵاتە ، ئەمەیش دوای ئەوەی شووقەكە بە 410 ملیۆن درهەمی ئیماراتی كە یەكسانە بە نزیكەی 112 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. 

بەپێی هەواڵیكی رۆژنامەی "الامارات الیوم" لو پرۆژوی تاوەری "بولگری لایهاتس دوبەی" شوقەیەك لە شوێنێكی زێڕینی ئەم پرۆژە بە 410 ملیۆن درهەمی ئیماراتی فرۆشراوە كە شوقەكە لەلایەن كۆمپانیای "مەراس" لە دوورگەی گەشتیاریی "جەمیرا بای" دروست كراوە. 

هەواڵی رۆژنامەكە ئەوەی تێدا هاتووە كە رووبەری شووقەكە 38 هەزار و 970 پێ چوار گۆشەیە و لە نۆ ژوور پێك هاتووە، نرخی هەر مەترێكی 10 هەزار و 521 درهەمی ئیماراتی بووە. 

فرۆشتنی ئەم شووقەیە ژمارەی پێوانەیی مێژوویی لە كڕین و فرۆشتنی بازاڕی خانووبەرەی دوبەی تۆمار كرد، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا هەشت شوقە لە پرۆژەیەكی تردا بە كۆی گشتی 656 ملیۆن درهەم فرۆشرا، كە یەكێك لەناو ئەو هەشت شوقەیە بە 119 ملیۆن درهەمی ئیماراتی فرۆشرا بوو. 

پرۆژەی جەمیرا بای پرۆژەیەكی گەشتیاریی و نیشتەجێبوونە كە بریتییە لە دوورگەیەكی دەستكرد لە ئیمارات و لەشێوەی ئەسپێكی دەریایی زەبەلاح دیزاین كراوە، دەڕوانێتە دیمەنە سەرسوڕهێنەرەكانی كەنداوی عەرەبی و چەندین هاوینەهەواری گەشتیاریی و یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت.


وشە - تایبه‌ت