دزی لە سەركردەیەكی سیاسیی كوردستان كرا

:: AM:09:26:04/02/2023 ‌
دزی لە سەركردەیەكی كۆمەڵی دادگەری دەكرێ‌ و دەڵێت، كابرای دز ناچارە لەناو باخێك یان زەوییەكی كشتوكاڵی كەسێك لە كەلار یان دەوروبەری دایبنێت، واتە ئەو هەنگانە ئەستەمە لە كەلار و دەوروبەری دەركرابن.

دڵشاد گەرمیانی سەركردە  لەناو كۆمەڵی دادگەری بڵاوی كردووەتەوە، بێ خەم مێشهەنگەكانتان لە كەلار دامەنێن، مێشهەنگدزیش پەیدا بووە، مێشهەنگ تا ئێستە لە دەشت و دۆڵ و باخ و شاخ و كوێستانەكانی كوردستان بێ سەرپەرشت و پاسەوان، سەلامەت و بێ كێشە و بێ بەڵا بووە، بەڵام بەداخەوە دزی ئەویش پەیدا بووە و كار وا بڕوا، هەنگوینی خۆماڵی و سروشتیش دەبێتە ئەفسانە و خەیاڵ، كەس ناوێرێ لە شاخ و دەشت و كوێستانەكان دوور لە هەموو چاودێرییەك مێشهەنگ دابنێت، ئەگەر دۆخی شارەكان ئەوە حاڵی بێت، مێشهەنگدزەكان لەگەڵ بوونی ئەو هەموو كامێرا چاودێرییانە لە شەقام و كۆڵان و بازگەكان، بتوانن بێباكانە ماڵی خەڵكی بدزن و تاڵانی بكەن.

ئەو سەركردەیەی كۆمەڵ دەڵێت، 11 ساڵە كاری هەنگەوانی دەكات و هەنگوینی سروشتی دەفرۆشێت، لە مانگی شەشدا هەنگوینی گەرمیان و لە ناوەڕاستی مانگی هەشتدا هەنگوینی شاخ و كوێستانەكان دەبڕین، بەرهەمەكەمان زۆر بەخێرایی دەفرۆشین و كڕیارەكانمان چاوەڕوانمانن، تا ئێستە هیچ كەسێك گلەیی لە هەنگوینەكەمان نەبووە، مێشهەنگەكانیشم ساڵانە بەهەموو دەشت و بنار و شاخ و كوێستانەكانی ئەم كوردستانەدا كە بۆم گونجابێ گێڕاوە و دەیگێڕم، بە دوو مانگ و سێ مانگ بەلایاندا نەدەچووین، تا ئێستە یەك دانە سندووقی مێشهەنگمان لە هیچ ناوچەیەك نەدزراوە.

لە بەشێكی نووسینەكەی دەڵێت، هەمو ساڵێكیش لە زستاندا مێشهەنگەكانمان هێناوەتەوە بۆ كەلار و بەزۆری لە تەنیشت شەقامی حەولییەكەی پێش ماڵی خۆیان نزیك پردە تازەكەی گردەگۆزینە، دامان ناون و هیچ كێشەیەكمان نەبووە، بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ كە لە هەمان جێ دامان نابوون، كۆمەڵە مێشهەنگێكی زۆرمان لێ دزراوە.



وشە - رامیار جەواد