هێلكە و شیر و ئاردی هەرزان كەوتە بازاڕ

:: AM:09:49:04/02/2023 ‌
كۆمپانیای بازرگانی ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگری خستە بازاڕ كە هێلكە و شیر و مریشك و ئاردی بە نرخی هەرزان لەخۆ گرتووە.

ئەمڕۆ شەموو چواری شوبات، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەیەكی زۆری بارهەڵگری ناردە بازاڕەكان كە پێكهاتوون لە هێلكە و شیر و مریشك و ئارد، ئەمەیش بۆ فرۆشتنیان لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ فرۆشتن بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕی ناوخۆ.

ئەو فرۆشتنە بۆ ئەو بەرهەمانە دەستی پێ‌ كردووە و نرخەكەشی هەرزانترە.
باس لەوەش كراوە، فرۆشتنی ئەو پێویستییانە خۆی دەبینێتەوە لە جێبەجێكردنی ڕێنوێنییەكانی سەرۆكی حكوومەت و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری بازرگانی و شانەی قەیرانەكان، كۆمپانیای بازرگانی خۆراكی گشتی.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە لە سەعات هەشتی و نیوی بەیانی ئەمڕۆوە، ئەو فرۆشتنە بۆ ئەو بەرهەمانە دەستی پێ‌ كردووە و نرخەكەشی هەرزانترە.

پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئاردی داس لە بازاڕەكان بە 43 هەزار دینارە و بە 38 هەزار دینار بە هاووڵاتییانی دەدەن.

بڕیاریشە بەمنزیكانە وەزارەتی بازرگانیی عێَراق، "سوق مركزی" بكاتەوە كە بازاڕێكە نرخەكان 15% بۆ 25% نرخی بازاڕ هەرزانتر كاڵاكانی تێدا دەفرۆشرێت.



وشە - رامیار جەواد