هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فڕه‌نسا له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، هۆشدارییان دایه تاران و رایان گه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌كرێ ته‌نیا بۆ بواری چه‌كه و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ.
به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو رێ به ئێران دراوه یۆرانیۆم بپیتێنێت، به‌ڵام ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌ره‌ی به پیتاندن داوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی وڵاتانی رۆژئاوای به‌دواوه بووه.
ئه‌و چوار وڵاته نیگه‌رانن له‌و گۆڕانكارییه‌ی له وێستگه‌ی ناوكیی فێردۆ به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه رووی داوه، به پێشێلكردنی ئاشكرای به‌ڵێن و په‌یمانه‌كان هه‌ژماری كردووه.
ئێران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌و وێستگه‌یه‌ی بۆ سه‌رووی 60% به‌رز كردووه‌ته‌وه
به‌پێی به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه، ئێران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌و وێستگه‌یه‌ی بۆ سه‌رووی 60% به‌رز كردووه‌ته‌وه و دوو تاڤگه‌ی تر له ئامێره‌كانی سانتریفووژی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌گه‌ڕ خراون.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، ئێران گوتوویه‌تی به هه‌ڵه ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی كردووه و ئه‌و وڵاتانه‌ش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه له شتی وادا هه‌ڵه روو بدات.
له ساڵی 2018ه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناوكیی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، ئێرانیش په‌یمانه‌كانی پێشێل كردووه و دانوستانه‌كانی دوو ساڵی رابردووی ئه‌مه‌ریكاش له‌گه‌ڵ ئێران بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووه.