كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی ده‌ڵێت، " ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری شوبات، عومه‌ر به‌كر به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی، بۆ "وشه" گوتی، "بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه پارتی سه‌ردانی پێكهاته‌كان بكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردن".
تا سه‌عات 3:15ی نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌می رابردوو، یه‌كێتی وه‌ڵامی فه‌رمیی پارتی نه‌دابووه‌وه كه كۆبوونه‌وه بكرێت
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی، عومه‌ر به‌كر گوتی، "زانیاریم له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نییه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" ده‌ستی كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ "وشه" گوتی، "كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه".
رۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو، دادگای هه‌ولێر بڕیاری دا كه لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه، سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت، "ئه‌و نووسراوه هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یه".
له زانیارییه‌كانی "وشه"دا هاتووه، "تا سه‌عات 3:15ی نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌می رابردوو، یه‌كێتی وه‌ڵامی فه‌رمیی پارتی نه‌دابووه‌وه كه كۆبوونه‌وه بكرێت".
پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی شه‌مووی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا رایان گه‌یاند، "رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له داهاتووێكی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر بكه‌ین".
هه‌فته‌ی رابردوو پارتی سه‌ردانی بزووتنه‌وی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، حزبی شیوعی، زه‌حمه‌تكێشان و سۆسیال دیموكرات كرد، پرسی سیاسی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان باس كرد، هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام كێشه له‌سه‌ر كورسیی پێكهاته‌كان دروست بووه.