نرخی زێڕ زۆر به خێرایی دابه‌زی و گه‌یشته نزمترین نرخ كه له سێ هه‌فته‌ی رابردوودا تۆمار كرابێت. له ماوه‌ی دوو رۆژی كۆتایی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه، نزیكه‌ی 100 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك دابه‌زی.
به‌گوێره‌ی
dailyfx به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ هه‌زار و 952 دۆلار هه‌ڵكشابوو، به هه‌زار و 864 دۆلار داخرا.
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووه‌وه، نرخی زێڕ رووی له به‌رزبوونه‌وه كردبوو و تا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو.
گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ بۆ گه‌شه‌ی هه‌لی كار له ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه
گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ بۆ گه‌شه‌ی هه‌لی كار له ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه و گه‌شه‌ی زیاتری بازاڕه‌كان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران زێڕه‌كانیان بفرۆشن و روو له كه‌رته‌كانی تر بكه‌ن.
جێی باسه دابه‌زینی به‌های زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، كاریگه‌ریی له بازاڕه‌كانی كوردستانیشدا ده‌بێ و له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له بازاڕی جیهانی، له هه‌مان كاتدا به‌های دۆلاریش به‌رانبه‌ر دینار دابه‌زیوه، بۆیه خه‌ڵك هه‌رزانتر له رۆژان زێڕیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له هه‌ولێردا ئێسته مسقاڵی زێڕی عه‌یار 24 به 500 هه‌زار دینار، عه‌یار 21 به 432 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 370 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.