توركمانه‌كان سبه‌ی به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر كۆ ده‌بنه‌وه و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت، "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای منه و بۆ تاوتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه".
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری شوبات، مونا قه‌هوه‌چی سكرتێر په‌رله‌مانی كوردستان- توركمان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سبه‌ی سه‌عات 11 پێش نیوه‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، "له‌سه‌ر داوای خۆم له‌گه‌ڵ ته‌واوی حزب و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و رێكخراوه توركمانییه‌كان كۆ ده‌بمه‌وه".
ه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ ئێمه په‌راوێز بخه‌ن و له به‌رده‌م خه‌ڵك كوردستان وا پێشانمان بده‌ن، كه هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن ئێمه بووین
روونی ده‌كاته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر ده‌بێ، تێیدا پرسی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كرێت.
قه‌هوه‌چی ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌وان كێشه بۆ پرسه‌ی هه‌ڵبژاردن دروست بكه‌ن، بۆیه گوتی، "هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ ئێمه په‌راوێز بخه‌ن و له به‌رده‌م خه‌ڵك كوردستان وا پێشانمان بده‌ن، كه هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن ئێمه بووین."
له هه‌رێمی كوردستان، پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی خاوه‌نی 11 كورسیی په‌رله‌مانین، به جۆرێك نه‌ته‌وه‌ی توركمان پێنج كورسی، كریستیان، كلدان و سریان و ئاشوور پێنج كورسی، ئه‌رمه‌نیش یه‌ك كورسی.