سه‌رمایه‌كی بێوێنه، باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دای ته‌نیوه و لانی كه‌م 100 ملیۆن كه‌سی له ماڵه‌كانیاندا هێشتووه‌ته‌وه.
ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه كه به شه‌پۆلی سه‌رمای جه‌مسه‌ریی ناسراوه، دوو رۆژه پله‌كانی گه‌رمی له‌و ناوچانه‌ی بۆ ئاستێكی زۆر نزم دابه‌زاندووه و له هه‌ندێك شوێن به تایبه‌تی ناوچه‌ی نیوهه‌مپشایر، بۆ 79 پله‌ی سیلیزی ژێر سفر دابه‌زیوه.
ده‌زگاكانی كه‌شناسی هۆشدارییان داوه‌ته ویلایه‌ته‌كانی نیویۆرك، ماساچوسێت، رودئایله‌ند و نیوهه‌مپشار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر كه له ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن.
ئه‌و شه‌پۆله تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌گوته‌ی ده‌زگاكانی كه‌شناسیی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و شه‌پۆله تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی
شه‌فه‌قنا، پسپۆڕانی كه‌شناسی ده‌ڵێن سه‌رماكه ئه‌وه‌نده سه‌خته، له‌وانه‌یه دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا به درێژایی ته‌مه‌نیان جارێك ئه‌زموونیان كردبێت.
پێویسته بگوترێ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، له زۆربه‌ی ناوچه‌كان پله‌كانی گه‌رما دابه‌زیون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌راورد بكرێ، وه‌ك ئه‌وه وایه لێره هاوین بێت، چونكه پله‌كان ٦٠ تا ٧٠ پله جیاوازییان هه‌یه.