ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌دات له به‌كارهێنانی قه‌تره‌یه‌كی چاو كه بووه‌ته هۆی كوێربوون و مردنی چه‌ندان كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان .
سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان(CDC) ، داوا له دابینكه‌رانی چاودێری ته‌ندروستی و به‌كارهێنه‌ران ده‌كات، واز له به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی ئێزری كه‌یر EzriCare بهێنن. هاوكات به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره، له 12 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا لانیكه‌م 55 كه‌س كه ئه‌م قه‌تره‌یان به‌كار هێناوه، زیان به چاویان گه‌یشتووه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسێك، له هه‌ندێكیاندا بووه هۆی كوێربوونی هه‌میشه‌یی و خه‌واندن له نه‌خۆشخانه، یه‌ك كه‌سیش به‌م قه‌تره‌یه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه قه‌تره‌ی چاوی كۆمپانیای ئێزری كه‌یر EzriCare یان به‌كار هێناوه.
CDC، ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ران ده‌كات كه واز له به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی چاوی EzriCare بهێنن
له هه‌مان كاتدا ئه‌م قه‌تره‌یه‌ی چاو وه‌ك هه‌ندێك قه‌تره‌ی تر، بێ ماده‌ی پارێزه‌ره واته (مواد الحافڤه)ی تێدا نییه، ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش هۆكارێكه بۆ ڕێگریكردن له گه‌شه‌ی به‌كتریا.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی سه‌نته‌ره‌كه، به‌كارهێنانی ئه‌م قه‌تره‌یه له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كانه‌وه بووه‌ته هۆی هه‌وكردنی گلێنه‌ی چاو و هه‌وكردنی شله‌مه‌نییه‌كانی ناو چاو، بۆڕییه‌كانی هه‌وای سییه‌كان، هه‌وكردنی بۆڕیی میز و هه‌وكردنی خوێن.
له تاقیكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌كاندا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئێزری كه‌یر به‌كتریای Pseudomonas aeruginosa تێدایه كه به‌رگرییان هه‌یه به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵێك دژه زینده‌یی وه‌ك سیفیپیم، سێفتازیدیم و چه‌ند جۆرێكی تر.
كۆمپنیای ئێزری كه‌یر كه بنكه‌كه‌ی له نیوجێرسییه و ڕای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانی لیكۆڵینه‌وه‌ك ئه‌نجام دراوه له 20ی كانوونی دووه‌م، ده‌ستبه‌جێ ڕێوشوینی خێران گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی دابه‌شكردنی ئه‌م قه‌تره‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیایه‌وه دروست كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به كڕیاره‌كانمانه‌وه بكه‌ین، تا ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه نه‌كڕن".
ئه‌م قه‌تره‌یه‌ی چاو له هیندستان دروست ده‌كرێت و كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاندووه، هه‌مان به‌رهه‌م به ناوی ماركه‌ی تریشه‌وه ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
سه‌نته‌ری CDC داوا له دابینكه‌رانی چاودێری ته‌ندروستی ده‌كات كه ده‌ستبه‌جێ به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی EzriCare بوه‌ستێنن.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی هۆشداری CDC، ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ران ده‌كات كه واز له به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی چاوی EzriCare بهێنن، جێگره‌وه‌یه‌كی تر له بری ئه‌مه به‌كار بهێنن كه چاودێری ته‌ندروستی پێشنیاری بكات.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌كتریاكانی سیۆدۆمۆناس ئایرۆجینۆسا به‌زۆری له شوێنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستیدا بڵاو ده‌بنه‌وه، چاره‌سه‌ركردنیان تا دێت قورس‌تر ده‌بێت به‌هۆی به‌رگرییان به‌رانبه‌ر به دژه زینده‌ییه‌كان.
تووشبوون به به‌كتریای سیۆدۆمۆناس ئایرۆجینۆسا، له ساڵی 2017 له ئه‌مه‌ریكادا بووه هۆی خه‌واندنی زیاتر له 32 هه‌زار نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه و نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 700 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.