چواری شوباتی هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه دیاری كراوه و دروشمی "پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی چاودێری ته‌ندروستی" بەو بۆنەیەوە، بۆ ساڵی 2023 هاته هه‌ڵبژاردن، کە مەبەست لێی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست و هاندانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه، بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له چاره‌سه‌ری پێشوه‌خته و شێوازه‌كانی خۆپاراستنە.
ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه، ئه‌و ڕۆژه‌یه كه دنیا یه‌ك ده‌گرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
شێرپه‌نجه و ڕزگاركردنی نه‌خۆشه‌كان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه یان مردن. ده‌كرێت به هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان و حكوومه‌ت ڕێگریی لێ بكرێت.
به‌شێكی زۆری جۆره‌كانی شێرپه‌نجه له‌وانه‌یه هه‌ندێك نیشانه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ربخه‌ن، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ملی ڕه‌حم، قۆڵۆن، كۆم، پێست، ده‌م و هه‌ندێك شێرپه‌نجه‌ی منداڵی، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ ده‌ستنیشانكردنی نیشانه‌كان به زوویی و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سه‌ركه‌وتوو.
هه‌ندێك نیشانه‌ی سه‌ره‌تایی شێرپه‌نجه ده‌كرێت له مه‌مك، ڕیخۆڵه، سییه‌كان، كۆم، یان قۆڵۆن ده‌ربكه‌وێت
بۆیه وا باشتره له كاتی هه‌ستكردن به هه‌ر نیشانه‌یه‌كی نامۆ، سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، چونكه پزیشك ده‌توانێ له ڕێی پشكنینه‌كانه‌وه شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان بكات، داوای ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێك ده‌كات وه‌ك تۆمۆگرافی كۆمپیوته‌ریی، تیشكی ئێكس، تۆمۆگرافی ده‌ردانی پۆزیترۆن، سكانكردنی ئێسك، سۆنه‌ر، بایۆپسی كه تێیدا نموونه‌یه‌ك له خانه‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ شیكاری له تاقیگه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ MRI.
هه‌ندێك نیشانه‌ی سه‌ره‌تایی شێرپه‌نجه ده‌كرێت له مه‌مك، ڕیخۆڵه، سییه‌كان، كۆم، یان قۆڵۆن ده‌ربكه‌وێت وه‌ك ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك برین له‌سه‌ر پێست، دابه‌زینی كێش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، زوو هه‌ستكردن به تێری، ئاوسانی گه‌ده، تا و كه‌مخوێنی.
ئه‌وه‌ش زانراوه دوو له‌سه‌ر سێی هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه، به جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك ڕێنوێنیی باوی ته‌ندروستی ده‌توانرێ ڕێگریی لێ بكرێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی شێرپه‌نجه له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه كه پیاوان زیاتر له ئافره‌تان تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك شێرپه‌نجه كه له منداڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات، له ئه‌نجامی گۆڕانكاریی جیناتییه یان له بۆماوه‌ییه‌وه بۆ منداڵه‌كه ماوه‌ته‌وه، له كاتی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌ڵه‌كه په‌ره ده‌سێنێت.
هه‌ندێك جار كه‌سانی پێگه‌یشتووش تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن و بووه‌ته شتێكی ئاسایی. هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه 60%ی كه‌سانی به‌ساڵاچووان تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لاوازیی سیستمی به‌رگریی له‌شیان و به‌ركه‌وتنی زیاتریان به هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه.
بۆیه پێویسته هه‌موومان له ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه، هاوكار بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، كار بكه‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له نیشانه‌كانی و پێویستی زوو ده‌ستنیشانكردنی و به‌دواداچوون بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه و مه‌ترسییه‌كانی.