دۆخی عێراق له‌ڕووی ئابووری خراپه، به‌ڵام له دوێنێوه ئەگەری ئەوە بەهێز بووە دۆخی سیاسیش بشڵەژێت ئەوەش به‌هۆی دیداری سه‌در و كوڕی سیستانییه‌وه، هه‌رچه‌نده ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئەگەری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در هه‌یه.
دۆخی عێراق له رووی سیاسی و ئابووری ناجێگیره، پێشبینی خۆپێشاندان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی داڕمانی به‌های دینار به‌رانبه‌ر دۆلار و خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵك.
ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، كه له كۆتا هه‌ڵبژاردندا براوه‌ی یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی رێ‌یان نه‌دا (حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی) پێكبهێنێت، بۆیه له مانگی حوه‌زیرانی 2022دا، به 73 كورسی گۆڕه‌پانی سیاسیی چۆڵ كرد.
له دوای ئه‌وكاته‌وه موقته‌دا سه‌در به‌بێ ده‌نگی له‌رووی سیاسییه‌وه مابووه‌وه، به‌ڵام له دوای پاڵه‌وانیه‌تیی كه‌نداو25، له رۆژی 13ی كانوونی دووه‌م، لایه‌نگرانیان نوێژی ملیۆنیان له به‌غدا و پارێزگاكانی تر كرد. له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه ئه‌و نوێژكردنه به په‌یام ناردن بۆ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی لێك درایه‌وه، هاوكات دوێنیش لایه‌نگرانی تشرینییه‌كان و ره‌وتی سه‌در، به‌هۆی داڕمانی به‌های دینار، خۆپێشاندانیان كرد و داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناریان ده‌كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حه‌سه‌ن عه‌زاری كه‌سی نزیكی موقته‌دا سه‌در، له كورته ڤیدیۆكدا كه له‌كاتی پاڵهوانهیتی كه‌نداو بڵاوبوویه‌وه و گوتی، "به‌مزووانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بینه‌وه."
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌م له حهنانهدا موقته‌دا سه‌در پێشوازی له محه‌مه‌د ره‌زا سیستانی كوڕی عه‌لی سیستانی كردووه، دواتر كۆبوونه‌ته‌وه و زیاتر 90 خولهك قسه‌یان كردووه.
ئەگەری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در
له‌وكاته‌ی هه‌واڵی چاوپێكه‌وتنه‌كه بڵاو بووه‌وه، لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه پرسی كاروباری ئاینی، هه‌روه‌ها له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌شێكیان ده‌ڵێن، "هیچ جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و دووانه رووی نه‌داوه."
له‌وباره‌یه‌وه سادق مووسه‌وی چاودێری دیاری عێراق له تویته‌ر نووسیویه‌تی، "سه‌در و سیستانی كۆبوونه‌وه."
جووڵه و بێده‌نگی موقته‌دا سه‌در، له هه‌موو كاتێك نامۆ و جێی سه‌رنج بووه له‌لایه‌ن ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاووڵاتییانه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌موو لایه‌كه‌وه چاوی له‌سه‌ره.
سوپرایزه‌كانی ئه‌و پیاوه سیاسییه وه‌ك بۆمب بووه بۆ لایه‌نه‌كانی به‌رانبه‌ری، به‌ڵام دیار نییه ئه‌مجاره ده‌ته‌قێته‌وه یان نا؟.
واسق جابری چاودێری سیاسی عێراق، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "بڕیار و رێكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، چاككردنی دۆخی هاووڵاتییان به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌یش ده‌بێ هانی موقته‌دا سه‌در بدات بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی حكوومه‌ته‌كه بكات".
جابری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌شێك باوه‌ڕیان وایه سه‌در بگه‌ڕێته‌وه بۆ رووخانی حكوومه‌ت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپێشاندان ده‌بێ، بۆیه چاو‌دێر ده‌ڵێت، "باوه‌ڕم وانییه كه سه‌در بیه‌وێت حكوومه‌ت بڕووخێنێ، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌ت دروست بكات."
هه‌رچه‌نده نه نووسینگه‌ی سیستانی و سه‌در ئه‌و هه‌واڵه‌یان نه ره‌ت كردووه‌ته‌وه، نه پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه.
چاودێران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در، به‌دوای ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق. سوپرایزه‌كانی ئه‌و پیاوه سیاسییه وه‌ك بۆمب بووه بۆ لایه‌نه‌كانی به‌رانبه‌ری، به‌ڵام دیار نییه ئه‌مجاره ده‌ته‌قێته‌وه یان نا؟.