حەلبووسی: دۆلار دێتەوە نرخی ئاسایی خۆی

:: PM:06:41:04/02/2023 ‌

دوای كۆبوونەوەی ئەنقەرە لە نێوان پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا و رێوشوێنەكانی حكوومەت و بانكی ناوەندی عێراق وەریان گرت، هێشتا نرخی دۆلار بەرزە و لە نرخی ئاسایی خۆی دوورە، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە نرخی دۆلار بۆ نرخی ئاسایی دەگەڕێتەوە.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە تویتێك نووسیویەتی، ، هاوكات لەگەڵ رێوشوێنە یاسایی و رێكخستنەكانی بانكی ناوەندی ئەنجامیان دەدات بۆ گونجان لەگەڵ پێویستی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دراو بۆ رێكخستنەوەی جموجۆڵی دراوی بیانی و رێگرتن لە بەقاچاخبردنی، ئەوە یەكەمجار نییە نرخی دۆلار گۆڕانكاری بەخۆیەوە ببینێت. 

روونی كردەوە، بەهۆی ئاماژە ئەرێنییەكانی ئابووری عێراق، پێویست بە نیگەرانی و ترس ناكات، هەروەها لە سایەی یەدەگی دراوی گەشەكردوو و ئاستی داهاتی بەدەستهاتوو، كە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرزترینە، حەلبووسی دووپاتی كردەوە، هاوكات لەگەڵ رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی و هەوڵەكانی حكوومەت بۆ كۆنترۆڵكردن و رێكخستنی كڕین و فرۆشتن و رێگرتن لە یاریكردن بە نرخەكەی و بەقاچاخبردنی و پارێزگاریكردن لە سەقامگیرییەكەی، نرخی دۆلار بۆ نرخی ئاسایی خۆی دەگەڕێتەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل