سوودان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین ماری مه‌ترسیدار و پڕ ژه‌هری تێدایه، به‌ڵام له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ده‌ركه‌وت كه پیاوێك له‌گه‌ڵ مارێكی مه‌ترسیدار گه‌شته‌كانی ده‌كات.
له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا،
ڤیدۆیه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نی، كاتێك ئه‌ندامێكی هێزه چه‌كداره‌كانی سوودان ده‌ركه‌وت "مارێكی بنه‌ڕه‌ت" له جانتای ماتۆڕسكیله‌كه‌ی ده‌رهێنا.
له‌و دیمه‌نه‌دا پیاوه‌كه ده‌ركه‌وت كاتێك ماره‌كه‌ی له سندووقی پاسكیله‌كه‌ی ده‌رهێنا و به متمانه‌وه هه‌ڵیگرت.
بۆچوونه‌كان له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شبوون كه سه‌رسام بوون به ئازایه‌تی ئه‌و پیاوه و توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ئاژه‌ڵه مه‌ترسیداره‌ی هه‌یه، هاوكات هه‌ندێكی تر دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م كاره جۆرێكه له بێباكی، به‌تایبه‌تی كه ئه‌م جۆره به یه‌كێك ماره مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێ.