كچێك ویستی یاری لەگەڵ دۆلفینەكان بكات بووە نێچیری قرشێك

:: AM:09:09:05/02/2023 ‌
لە رووبارێكی ئوسترالیا، كچێك ویستوویەتی لەناو رووبارەكە سەما و یاری لەگەڵ دۆلفینەكان بكات، كەچی قرشێك پەلاماری دا و بەهۆیەوە گیانی لە دەست دا.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی شوبات كە لە میدیاكانی ئوسترالیای وەرگرتووە و  بڵاوی كردووەتەوە، كچێك /16 ساڵ/ لە رووباری سوان لە بێرتی پایەتەختی ویلایەتی ئوسترالیای رۆژئاوا، ویستوویەتی لەناو رووبارەكە یاری لەگەڵ دۆلفینەكان بكات، كەچی قرشێك هێرشی بۆ هێناوە و كاتێك رزگار كرا، گیانی لە دەست دابوو.

پۆلیسی ویلایەتەكە گوتوویەتی، رووداوەكە لە رووباری سوان لە ناوچەی بەندەری فریمانتڵ لە بێرت بووە، كاتێك كچەكەیان لەناو رووبارەكە دەركردووە، بینیویانە برینەكانی بەهۆی پەلامكاری قرشەكەوە زۆر سەختن و گیانی لە دەست داوە.

لەلایەكی تریشەوە دەستەی ئێستگەی ئوسترالیا ئەمڕۆ رای گەیاندووە، كچەكە لەسەر ماتۆڕێكی ئاوی بووە و بۆ مەلەكردن چووەتە ناو رووبارەكە، ویستوویەتی لەگەڵ دۆلفینەكان مەلە بكات، لەوكاتەددا قرشەكە هێرشی بۆ هێناوە و زۆر بەسەختی برینداری كردووە.

میدیاكانی ئوسترالیا ئامااژەیان بەوە داوە كە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2021، پیاوێك /57 ساڵ/ لە هەمان رووباردا تووشی پەلاماری قرشێكی سپی بووە و بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د