به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی، نرخی كۆی شتومه‌ك به‌رز بووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی به‌سره ده‌ڵێت، "نرخی ده‌رمان و خۆراك زۆر به‌رزه و دۆخی گوزه‌رانی هاووڵاتییان رووی له خراپییه."
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی شوبات، عه‌لی عه‌بادی سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ له به‌سره، بۆ "وشه" گوتی، "هه‌موو شته‌كان نرخیان له عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له پارێزگاكه‌ی ئێمه نرخی خۆراك و ده‌رمان زیاد له پێویست به‌رز بوونه‌ته‌وه."
هه‌وره‌ها له بودجه‌ی 2021 داهاتی نه‌وتی پارێزگاكه 20 ترلیۆن دینار بوو.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، خۆپێشاندانیان له به‌سره له به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست پێ كردووه و ده‌ڵێت، "پێویسته رێگری له به قاچاخبردنی دۆلار بكرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، چونكه دۆخی ئێمه زۆر خراپه، ئه‌و رێكارانه‌ی گرتوویانه‌ته‌به‌ر شه‌رمنانه‌یه."
له‌باره‌ی حكوومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تیی سوودانی ده‌ڵێت، "حكوومه‌ت له 100 رۆژ كاركردندا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت له دابینكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی ئابووری."
به‌سره به گه‌وره‌ترین پارێزگای به‌رهه‌مێنی نه‌وت له عێراقدا داده‌نرێ، رۆژانه سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، رێژه‌ی هه‌ژاری به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان 40%ـه. هه‌وره‌ها له بودجه‌ی 2021 داهاتی نه‌وتی پارێزگاكه 20 ترلیۆن دینار بوو.