به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك كه دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی گومان ئه‌نجامی داوه، 81% له دانیشتووانی ئێران دژی كۆماری ئیسلامین و 15% به به‌ڵێ و ئه‌وه‌ی تریش هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه.
دامه‌زراوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، به‌ڵام به پشتبه‌ستن به تۆڕی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وڵی داوه له ته‌واوی ئێران بۆچوونی جیاوازی خه‌ڵك وه‌ربگرێت و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له راپرسییه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه.
به گشتی 200 هه‌زار كه‌س له‌و راپرسییه‌دا به‌شدارییان كردووه و له‌وانه‌ش 158 هه‌زار كه‌سیان ئێرانییه‌كانی ناوخۆی ئێران و ئه‌وانه‌ی تر ئێرانییه‌كانی نیشته‌جێی وڵاتانی ترن.
به‌پێی راپرسییه‌كه 81%ی به‌شدارانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران، پێیان باشه درێژه به خۆپێشاندان بدرێت و ته‌نیا 15% له خه‌ڵكی ناوخۆ دژایه‌تی خۆیان بۆ خۆپێشاندان ده‌ربڕیوه.
گرنگترین پرسیاری راپرسییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد بكرێ، ئایا كۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌بژێری یان ره‌تی ده‌كه‌یه‌وه؟ 80.9% له به‌شداران ره‌تیان كردووه‌ته‌وه و 15.3% یش پشتیوانی‌یان لێ كردووه.
12% له خه‌ڵكی ئێران له ناوخۆ داوای سیستمی په‌رله‌مانییان كردووه
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی جۆری سیستمی سیاسی، 28% له خه‌ڵكی ئێران داوای سیستمی كۆماری و سه‌رۆكایه‌تییان كردووه، هاوكات 12% له خه‌ڵكی ئێران له ناوخۆ داوای سیستمی په‌رله‌مانییان كردووه و 29% له به‌شدارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوای هه‌مان سیستمیان كردووه.
له ناوخۆ 22% و له ده‌ره‌وه‌ش 25% داوای سیستمی پاشایه‌تی مه‌رجداریان كردووه، واتا هاوشێوه‌ی سیستمی پاشایه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا.
بەگوێرەی
بی بی سی، ئه‌و راپرسییه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له كاتێكدا ده‌كرێ كه له ناوخۆش دوێنێ شه‌موو میر‌حوسێن مووسه‌وی له سه‌ركرده زیندانیكراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له نامه‌یه‌كدا داوای ریفراندۆمی كرد و ئاماژه‌شی دا كه خه‌ڵك چیتر كۆماری ئیسلامی‌یان قبووڵ نییه، ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نێك دابمه‌زرێ كه ده‌ستنیشانی بكات چ سیستمێك بۆ داهاتووی ئێران گونجاوه.
جێی باسه له دوای شۆڕشی ئێران، 98% له خه‌ڵكی ئێران ده‌نگیان به سیستمی كۆماری ئیسلامی دا، ئه‌و كات ته‌نیا كورد بایكۆتی ریفراندۆمه‌كه‌ی كرد و كۆماری ئیسلامی ره‌ت كرده‌وه.