كێشه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانیانه، كه‌چی پێكهاته‌كانیش داوای زیادكردنی ده‌كه‌ن، سكرتێری په‌رله‌مان ده‌ڵێت، "ژماره‌مان زیاد بووه، بۆیه داوای زیادكردنی كورسییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی شوبات، مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان-توركمان، به "وشه" گوت، "له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌مان رووه و زیادبوونه، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، داوای زیادكردنی كورسییه‌كانمان ده‌كه‌ین."
له هه‌رێمی كوردستان، پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی خاوه‌نی 11 كورسیی په‌رله‌مانین
قه‌هوه‌چی ره‌تی ده‌كاته‌وه قبووڵی بكه‌ن ده‌ستكاری كورسیی پێكهاته‌كان بكرێت، چونكه ئه‌و كورسییانه مافی خۆیانه و كه‌س به‌دیاری پێی نه‌داون. ده‌ڵێت، "بۆ ئێمه سیستمی یه‌ك بازنه‌یی باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر توركمانێك له هه‌رشوێنێك بێت بتوانێ ده‌نگ به نوێنه‌ری توركمان بدات."
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و پرسه، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان روونی كرده‌وه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ دانیشتنی نایاسایی له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه ببات.
له هه‌رێمی كوردستان، پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی خاوه‌نی 11 كورسیی په‌رله‌مانین، به جۆرێك نه‌ته‌وه‌ی توركمان پێنج كورسی، كریستیان، كلدان و سریان و ئاشوور پێنج كورسی، ئه‌رمه‌نیش یه‌ك كورسی.