په‌رویز موشه‌ره‌ف سه‌رۆك كۆماری پێشووی پاكستان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دوبه‌ی له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، كۆچی دوایی كرد.
چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانی دنیا هه‌واڵی مردنی په‌رویز موشهرهفیان بڵاو كرده‌وه و رایان گه‌یاند، ئه‌و ماوه‌یه‌ك بوو به ده‌ستی نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند و له ژێر چاودێری پزیشكدا بوو.
په‌رویز موشه‌ره‌ف ساڵی 1943 له دایك بووه و له ساڵی 2001 تا ساڵی 2008 سه‌رۆك كۆماری پاكستان بوو.
په‌رویز موشه‌ره‌ف ساڵی 1943 له دایك بووه و له ساڵی 2001 تا ساڵی 2008 سه‌رۆك كۆماری پاكستان بوو. ئه‌و پێشتر فه‌رمانده‌یی ئه‌ركانی گشتیی سوپای پاكستانی كردووه و به چواره‌م جه‌نه‌راڵی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت كه به هۆی كوده‌تاوه، بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ حوكمی پاكستانی كرد.
موشه‌ره‌ف له ساڵی 1999 دوای لابردنی نه‌واز شه‌ریف كه ئه‌وكات له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرابوو، به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت و دواتر به پشتبه‌ستن به ریفراندۆمێك كه له ساڵی 2001 به‌ڕێوه چوو، بووه سه‌رۆك كۆماری پاكستان و له ساڵی 2008 دوای هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپۆزسیۆن و هێز و حزبه جیاوازه‌كان و ئه‌گه‌ری لێپرسینه‌وه له په‌رله‌مان، خۆی وازی له ده‌سه‌ڵات هێنا.