شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، ئەو شەپۆلەی ئێستە تا كۆتایی هەفتە درێژەی دەبێت، لە كۆتادا دەگۆڕێت بۆ بەفر و سەرمای توند و شەختە و بەستنی بەدوادا دێت.
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی شوبات، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی بڵاوی كردووەتەوە، شەپۆلی دابارین تا كۆتایی هەفتە درێژەی دەبێت، لە كۆتادا دەگۆڕێت بۆ بەفر و سەرمای توند و شەختە و بەستنی بەدوادا دێت.
باسی لەوەش كردووە، ماوەیەكە شەپۆلەكانی دابارین لەسەر ناوچەكانمان باڵادەستن و دۆخێكی ئەرێنیی باشی ڕەخساندووە، لە دوێنێوە شەپۆلێكی تری باران و بەفر و سەرما و سۆڵەی تر، ناوچە جیاوازەكانی گرتووەتەوە و ئێستە بەردەوامە، ئەمشەویش كاریگەری لەسەر ناوچە جیاوازەكان دەمێنێ.
لەبارەی سبەی دەڵێت، سبەی بەكاتە جیاوازەكانی قۆناغێكی تری، شەپۆلی دابارین ڕوو لە ناوچەكە و سەرجەم ناوچەكان دەكاتەوە و تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، كاریگەرشی لە شەو و ڕۆژانی دواتر زیاتر دەبێت و بەرفراوان دەبێت، لەگەڵ بوونی تەزرە و هەورەبروسكە لە بەشێك ناوچەی جیاواز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.
بەگوتەی شاڵاو، پێشبینی دەكەن بارستە هەوایەكی تری ساردی جەمسەری، بەشێوەی بەهێزتر دابەزێت و لە نزیك بۆ كۆتایی شەپۆل و بەولاوە، بەهۆیەوە بازنەی بەفربارین زیاتر دەبێت و ئەگەر هەیە بەفر دابەزێتە تا خوار 500 مەتریش لە ئاست ڕووی دەریاوە، لەگەڵیدا سەرمای توند دێ و شەختە و بەستن ڕوو دەدات، بەتایبەت لە كۆتایی شەپۆلەكە بەولاوە، هاوكات لە ڕۆژانی داهاتوودا خێرایی با چالاك دەبێت، هەندێ كاتەكان لە ناوچە جیاجیاكان بەشێوەی مامناوەند و زیاتر، بەگشتی ڕێژەی دابارین لەم هەفتەیەشدا باشە بۆ ناوچەكان، لەگەڵ ئەمەش لە هەفتەی تر دووبارە ئاماژەی هاتنەوەی شەپۆلی تری باران و بەفر و سەرما و سۆڵەی تر هەیە.