جووتیارێكی نموونه‌یی باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاز له وڵاتانه‌وه هاورده ده‌كرێت، گران بووه. له كوردستان چونكه به‌رهه‌مه‌كه هه‌ڵناگیرێت، كه‌می كردووه، بۆیه ده‌ست به چاندنی ته‌ڕه‌پیاز كراوه و به پێگه‌یشتنی، ده‌توانێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕ هه‌بێت.
نادر حه‌جی عه‌زۆ جووتیاری نموونه‌یی له سنووری پارێزگای دهۆك، بۆ "وشه" گوتی، نرخی یه‌ك كیلۆ پیاز بووه‌ته زیاتر له دوو هه‌زار دینار و نرخی مریشكیش تا دوێنێ به‌هه‌زار و 900 دینار ده‌فرۆشرا، ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ڕوات، نرخه‌كه‌ی كه‌مێك هه‌ڵكشاوه و گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و 300 دینار، لێره‌دایه هۆكاره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر شتێك له ناوخۆ نه‌بێت و هاورده بكرێ، ئه‌وا ده‌كرێ به گران ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌و گوتی، ئێسته له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر پیاز كه‌مه و نرخیشی گرانه، چونكه 40% به‌رهه‌می پیاز له ئۆكراینا به‌رهه‌م دێت و له‌و وڵاته‌ش شه‌ڕ هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه، له وڵاتانی تره‌وه تا ده‌گاته كوردستان، نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌رووی دوو هه‌زار دینار.
پیاز ناتوانرێت وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی تر هه‌ڵبگیرێت
عه‌زۆ ده‌ڵێت، ''ئێمه به‌رهه‌ممان زۆره، به‌ڵام پیاز ناتوانرێت وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی تر هه‌ڵبگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر مانگێك بمێنێته‌وه تێكده‌چێت، له‌مه‌ودوا پیازی ته‌ڕ ده‌رده‌چێت ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت و خه‌ڵك له‌جیاتی پیازی سه‌لك، پیازی ته‌ڕ به‌كار دێنن و ده‌بێته جێگره‌وه تا پیازی خۆمانه به‌رهه‌م دێت.''
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، مریشك له هه‌رێم زیاد له پێداویستی ناوخۆ به‌رهه‌م دێت، بۆیه نرخی هه‌رزان بووه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك گه‌یشتبووه هه‌زار و 900 و له‌مڕۆوه به‌هۆی هه‌نارده‌ی بۆ پارێزگاكانی تر، نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم