فاتیمه هاشمی ره‌فسنجانی كچی هاشمی ره‌فسنجانی، له شه‌شه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی باوكی‌دا، بۆ یه‌كه‌م جار باوكی به شه‌هید ناو ده‌بات و ده‌ڵێ، باوكی كوژراوه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسته‌ی ئێران ده‌خوازن نه‌ك خۆی، مێژووه‌كه‌شی له‌ناو ببه‌ن.
ئه‌و كچه‌ی هاشمی ره‌فسنجانی كه‌متر له میدیاكان ده‌ركه‌وتووه و زیاتر كچه‌كه‌ی تری هاشمی ره‌فسنجانی ده‌ركه‌وتووه كه ناوی فائیزه‌یه و به زیندانی حوكم دراوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و دژایه‌تییه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو دژی حكوومه‌ت ئه‌نجامی داوه.
فاتیمه هاشمی له وتارێكدا كه به ڤیدیۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له دۆخی ئێسته‌ی ئێران و خۆپێشاندانه‌كان و ژیانی ناله‌باری خه‌ڵك ده‌كات، بیری باوكی ده‌هێنێته‌وه كه ژیانی ئێرانییه‌كان زۆر سه‌ختتر و ناخۆشتر بووه، خه‌ڵك زیاتر خه‌مۆك بوون و ته‌نگژه‌ی جیاواز باڵیان به‌سه‌ر وڵات‌دا كێشاوه.
له كاتی وتاره‌كه‌مدا، سه‌رجه‌م بڵندگۆكانیان پچڕاند بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س گوێی له په‌یامه‌كه‌م نه‌بێت
ئه‌و ده‌ڵێ، ''باوكه من شه‌رمه‌زاری تۆم كه ناتوانم له رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵتدا به‌شداری بكه‌م، چونكه ساڵی رابردوو رێ‌یان پێ نه‌دام قسه‌ی دڵی خۆم ده‌رببڕم و له كاتی وتاره‌كه‌مدا، سه‌رجه‌م بڵندگۆكانیان پچڕاند بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س گوێی له په‌یامه‌كه‌م نه‌بێت.''
ئه‌و له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ پێی باش بووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یامی خۆی بڵاو بكاته‌وه.
له وتاره‌كه‌یدا فاتیمه هاشمی هه‌ندێك به شانوباڵی باوكی‌دا هه‌ڵده‌ڵێت و ده‌ڵێ، تۆ خه‌می داهاتووی ئه‌و شۆڕشه‌ت هه‌بوو، به‌ڵام كه‌سانێك له ده‌وروبه‌رت بوون كه به پاوانخوازی كاریان ده‌كرد و ئێسته‌یش هه‌ر به پاوانخوازی كار ده‌كه‌ن.
به بۆچوونی ئه‌و كچه‌ی هاشمی ره‌فسنجانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسته‌ی ئێران له رێڕه‌وی شۆڕشی ئیسلامی لایان داوه و ئاماژه به قسه‌یه‌كی ره‌فسنجانی ده‌كات كه خۆی چه‌ندان جار گوتوویه‌تی، ئه‌وه‌ی ئێسته روو ده‌دات، ئه‌و ئامانجانه نه‌بووه خه‌باتی بۆی ده‌كرد.
فاتیمه هاشمی له كۆتایی گوتاره ڤیدییه‌كه‌یدا كه له‌لایه‌ن ''
به‌یان میدیا'' بڵاو كراوه‌ته‌وه، داوا له باوكی ده‌كات بۆ كۆتاهاتن به كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران دوعای بۆ بكات .
پێویسته بگوترێ هاشمی ره‌فسنجانی یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی و به كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام له ساڵانی كۆتایی به‌ر له كوژرانی، ره‌خنه‌ی توندی ده‌گرت و تا ئاستێك پاڵپشتی له چاكسازیخوازان و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌كرد. ئه‌و خۆی رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێسته‌ی ئێران، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و عه‌لی خامنه‌ییه به كوشتنی تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
هاشمی ره‌فسنجانی له مۆره سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی كۆماری ئیسلامی بوو
هاشمی ره‌فسنجانی له مۆره سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی كۆماری ئیسلامی بوو و له دوو قۆناغی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆمار و چه‌ندان پۆستی باڵای تر له ئه‌نجوومه‌نه جیاوازه‌كان، رۆڵی زۆری هه‌بوو له پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئه‌و شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆی له كاتی مه‌له‌كردن گیانی له ده‌ست دا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات بنه‌ماڵه‌كه‌ی بڵاویان كرده‌وه كه باوكیان كوژراوه.
ره‌خنه‌ی ناوخۆیی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ناو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی، له كاتێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه كه خه‌ڵك زیاتر له چوار مانگه له ته‌واوی ئێران راپه‌ڕیون و داوای رووخانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.