ئێسته له به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ناو گیانله‌به‌ره شیرده‌ره‌كانیش بڵاو بووه‌ته‌وه، ترسێكی زۆریش هه‌یه له‌وه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "
ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ده‌زگای ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك ڕای گه‌یاند، جۆری ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ی H5N1 له ساڵی 2021ه‌وه، پێنج ڕێوی و چوار سه‌گی ده‌ریایی له به‌ریتانیا تووش كردووه، به‌و شێوه‌یه بۆیان گوازراوه‌ته‌وه كه باڵنده‌ی مردووی تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كه‌یان خواردووه .
شاره‌زایان پێیان وایه زیادبوونی ڕیژه‌ی تووشبوون به‌م ئه‌نفله‌وه‌نزایه، ڕه‌نگه ببێته هۆی گۆڕانی بۆماوه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به ئاسانی بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و بڵاو ببێته‌وه، بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی له دنیادا ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرێت.
ڤایرۆسه‌كه له ڕێی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باڵنده‌ی ده‌گوازرێته‌وه
به‌رپرسانی به‌ریتانیاش پێیان وایه ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده، هێشتا زۆر دووره له‌وه‌ی ببێته په‌تایه‌كی جیهانی وه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا. شاره‌زایه‌ك باسی له‌وه كرد كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌ی باڵنده له‌ناو مرۆڤدا، به هه‌مانشێوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه، چونكه به‌زۆری ڤایرۆسه‌كه له ڕێی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باڵنده‌ی تووشبوو یان خواردنی به‌رهه‌مه خاوه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كۆنترۆڵكردنی گواستنه‌وه‌ی ئهنفلهوهنزاكه له باڵنده‌ی كێویدا ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ده‌توانرێ له مریشكدا كۆنترۆڵ بكرێت، چونكه ڤایرۆسه‌كه له كێڵگه‌یه‌كی مریشكه‌وه بۆ كێڵگه‌ی دراوسێ به‌بێ هۆكار بڵاو نابێته‌وه.
شایانی باسه ئه‌نفله‌وه‌نزای H5N1 جۆرێكه له ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده، له ڕێی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه زیندووهكان یان مردووه‌كانی تووشبوو به ئهنفلهوهنزاكه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، بۆیه پێویسته به ته‌واوی خۆت له ده‌ستلێدانیان به‌دوور بگریت، گۆشت و هێلكه‌ی باڵنده بكوڵێنێ پێش ئه‌وه‌ی بیانخۆیت.
له مانگی ئه‌یلوولی 2021ه‌وه نزیكه‌ی 80 ملیۆن باڵنده و مریشك تووشی ئه‌م جۆره ئه‌نفله‌وه‌نزایه بوونه، واته دوو هێنده زیادی كردووه به به‌راورد به ساڵانی پێشوو، هه‌روه‌ها بۆ شیرده‌ره‌كانیش ده‌گوازرێته‌وه.