وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مشه‌و ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه، هاوكات چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره‌ی رووسیی له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی شوبات، ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت،" ئه‌مشه‌و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌گاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه."
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدایه و 25 تیمی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رووسیی له‌گه‌ڵدایه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دواتر لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی، "هاتنی ئه‌و وه‌زیره كرانه‌وه‌ی عێراقه به‌ڕووی هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی، له‌پێناو باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئابووری و غاز و نه‌وت."
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره لاڤرۆڤ له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، دێته هه‌ولێریش و چاوی به‌رپرسانی كوردستان ده‌كه‌وێت.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدایه و 25 تیمی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رووسیی له‌گه‌ڵدایه.
هاوكات له ماوه‌ی رابردوودا برێت مه‌كگۆرك یاریده‌ره‌ی كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌ولێر كۆ بووه‌وه و پرسی وزه و پێوه‌ندییه‌كان هه‌ردوولا تاوتوێ كرا.