سه‌رۆك بارزانی له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشیی له ماڵباتی دكتۆر خورشید دزه‌یی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی شوبات، باره‌گای بارزانی بڵاوی كرده‌وه، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر دزه‌یی سه‌ره‌خۆشی له جه‌وهه‌ر دزه‌یی و ماڵباته‌كه‌یان كرد بۆ كۆچی دوایی دكتۆر (خورشید دزه‌یی)ـی باوكی و هاوخه‌میی خۆی به كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر خورشید دزه‌یی ڕاگه‌یاند.
د.خورشید دزه‌یی پزشیكی منداڵان دوێنی له هه‌ولێر گیانی له ده‌ست دا و پێشتر رۆڵی له شۆڕشی ئه‌یلوولدا هه‌بووه.