ئەو ئەستێرانەی باوەڕیان بە "مۆتەكە" هەیە و لەگەڵیاندا ژیاون

:: PM:04:46:05/02/2023 ‌
زۆرن ئەو ئەستێرە ناودارانەی دنیا كە بڕوای تەواویان بە مۆتەكە هەیە و وەك دەڵێن بەچاوی خۆیان بینیویانن، هەندێكیان دەڵێن لەگەڵ مۆتەكە و جنۆكەدا ژیاون و پێوەندییان لەگەڵیاندا هەبووە. پێگەی "فەرفیش"ی میسری لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەناوی ژمارەیەك ئەستێرە كردووە كە بڕوایان بە مۆتەكە و جنۆكە هەیە و لەبارەیانەوە قسەیان كردووە.

كیانۆی ریفەز كە ئەستێرەیەكی ناوداری هۆڵیوودە و گوتوویەتی، لەناو شەقامەكانی نیویۆركدا بە چاوی خۆی مۆتەكەی بینینوە، بەڵام بە بینینی زۆر دڵخۆش بووە. ستینگی ئەستێرەیش گوتوویەتی، لەناو شوقەكەمدا بۆ ماوەیەك لەگەڵ مۆتەیەك ژیاوم.

ئەریانا گراندی كە خاتوونە ئەستێرەیەكی ناودارە لەبارەی مۆتەكەوە گوتوویەتی، جارجارە هەست بە مۆتەكەكان لە دەوروبەری خۆمدا دەكەم. ئیلین دیجینیریش گوتوویەتی، چەند جارێك هەستم بە مۆتەكە كردووە.

جیسیكا شاستین لەبارەی مۆتەكەوە گوتوویەتی، پێشتر لەناو ماڵێكدا ژیاوم بەردەوام مۆتەكەی لێ بووە، بۆیە لەگەڵیاندا ژیاوم. جینی سلیتیش دەڵێ پیچشتر لە ماڵێكدا لەگەڵ مۆتەكە ژیاوم.

دیمی لۆفاتۆی ئستێرە لەبارەی مۆتەكەوە گوتوویەتی، پێشتر چەندان جار مۆتەكەم بینیوە، بۆیە بڕوای تەواوم پێیەتی. ریهانایش گۆرانیبێژیش گوتوویەتی كە چاوی بە مۆتەكە كەوتووە، بەڵام ئێستە ئەگەر هەست بكات لە شوێنێك مۆتەكە هەبێت، بەلایدا ناڕوات.

زاك پراڤ گوتوویەتی مۆتەكەی بینیوە، مۆتەكەیش كەسێكی مردوو بووە، بۆیە بڕوای بە بوونی مۆتەكە هەیە. سیلینا گۆمیزیش گوتوویەتی چەندان ئامێر بەكار دەهیچنێ تا چاودێریی مۆتەكەكان بكات، بە چاوی خۆیشی مۆتەكەی بینیوە.

كریستین ستیوارت لەبارەی مۆتەكەوە گوتوویەتی، چەندان جار لەگەڵ مۆتەكەدا قسەی كردووە. كیت هیدسۆنیش گوتوویەتی، بەپێی ئەزموونەكانی خۆی، توانای ئەوەی هەیە بگاتە مۆتەكەكان و قسەیشیان لەگەڵ بكات.

كیشایش لەبارەی مۆتەكەوە گوتوویەتی لەناو ژوورەكەی خۆی، قسەی لەگەڵ مۆتەكە كردووە. كینداڵ جینەریش لەبارەی مۆتەكەوە گوتوویەتی، تا ئێستە چەند جاریچك بە چاوی خۆی مۆتەكەی بینیوە.

لۆرا لینی گوتوویەتی لەسەر ستێجی شانۆدا، مۆتەكەی بینیوە، بۆیە بڕوای تەواوی پێیەتی، لی لی كۆنزیش گوتوویەتی، تا ئێستەیش جارجارە مۆتەكە لەناو ماڵەكەی خۆیدا هەن و هەستیان پێ دەكات. 

لیا میچێل گوتوویەتی ماوەیەك لەناو ماڵێكدا ژیام، چەندان مۆتەكەی لێ بوو. ماسیۆ ماكۆنهی بە پێكەنینەوە گوتوویەتی، بەردەوام هەست دەكەم مۆتەكەیەك كە ژنە، هەمیشە بەدوامەوەیە و چاودێریم دەكات.

مایڵی سایرۆس لەبارەی مۆتەكەوە گوتوویەتی، پێشتر لەناو ماڵێكدا ژیاوم، پڕ بووە لە مۆتەكە و هەستم پێیان كردووە. میگان فۆكسی ئەستێرەیش گوتوویەتی، زۆرجار هەست بە چرپەی مۆتەكەكان دەكەم كە قسە دەكەن.

ئیما ستونیش گوتوویەتی، چەند جارێك مۆتەكەی باپیرم دێتە لام و چەند جارێكش پارەی بۆم داناوە. میلیسا مكارتیش گوتوویەتی، چەندان جار بە چاوی خۆم مۆتەكەم بینیوە، بۆیە بڕوای تەواوم پێیەتی.
 


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د