بەمشێوەیە لێچوونی ئاوی ڕادێتەر بدۆزنەوە

:: PM:05:33:05/02/2023 ‌

زۆرجار بەهۆی کێشەیەکەوە کە لە بۆڕییەکانی رادێتەر یان خودی رادێتەرەکە هەیە ئاوەکەی کەم دەکات، کە لە بنەڕەتدا نابێ ئەو ئاوە کەم بکات، بۆیە ئێستە جۆرە ئامێرێک هاتووە کە دەتوانیی لەڕێیەوە لێچوون لە هەرجێیەک هەبوو دەست نیشانی بکەیت.

مام فایەق شارەزای بواری میکانیکی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشە'' گوتی، ئامێرێک هەیە کە تایبەتە بە دروستکردنی پەستان لەسەر ڕادێتەر و دەوەرانی ئاو ''سارد ڕاگرتنی بزوێنەر'' بۆ دیاریکردنی لێچوون کە دەتوانی بەکاریبهێنی کاتێک زانیت ئاوی ڕادێتەر کەم دەکات.

بەکارهێنانی ئەم ئامێرە یەکێکە لە سەلامەتترین و باشترین ڕێیەکان

ئەم ئامێرە بەشێوەیەک کار دەکات کاتێک لێچوون لە هەرشوێنێک هەبێ لەڕێی ئەو پەستانە لەڕادەبەدەرەی کە دەیخاتە سەر رادێتەر و دەوەرانی ئاو، شوێنەکە دەدۆزێتەوە ئەو شوێنەی لێچوونەکەی هەیە بە چاو دەبینرێت.

هۆشیاریی ئەوەیش دەدات و دەڵێ، باشترین ڕێیە بۆ دۆزینەوەی لێچوونی ئاو، چونکە هەندێک ئۆتۆمبێل هەیە بۆڕی رادێتەرەکەی بۆ شوێنی وادەڕاوت کە بە چاو نابینرێت، بەڵام لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم ئامێرە شوێنەکە دەدۆزیتەوە، بۆیە باشترە ئەم ئامێرە بەکاربێت بۆ هەبوونی هەر لێچوونێک.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان