نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیی دا له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌ییی، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد بۆ كۆچی دوایی د. خورشید دزه‌یی باوكی.
له پێوه‌ندییه تهلهفۆنییهكهیاندا نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى د. خورشید دزه‌یی، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى باوكی به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ پێوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شیى نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.