سەركردەیەكی بزووتنەوەی گۆڕان: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین

:: PM:09:18:05/02/2023 ‌

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رای دەگەیەنێت كە بزووتنەوەكەیان بەردەوام داوای كردووە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، دووپاتی دەكاتەوە كە لەگەڵ ئەوەن وادەی هەڵبژاردن دیاری بكرێت و گرفتەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر بكرێن.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی شوبات نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە "وشە"ی راگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوام داوای ئەوەی كردووە هەڵبژاردن لە كات و ساتی دیاریكراوی خۆی ئەنجام بدرێت و دوانەخرێت، ئاشكرای كرد، گۆڕان پێشتریش ناڕازی بووە بەوەی هەڵبژاردن دوا بخرێت و دەبێت چوار ساڵ جارێك ئەنجام بدرێت.
دەبێت چوار ساڵ جارێك ئەنجام بدرێت
زیاتر گوتی، بە دواخستنی هەڵبژاردن وای لێ هاتووە خەڵك بێئومێد دەكەن، چونكە پێیان وایە پاك و بێگەرد نین و كێشەی ناو و ساختەكاری هەیە، هەمواری یاسا و شێوازی هەڵبژاردنیش ئێستە كراوەتە گرفت.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی باسی لەوە كرد كە هەڵبژاردن سیستمێكی دیموكراسییە و بۆ ئەوەیە ئاڵوگۆڕی بكرێت و هەر حزبێك قورسایی خۆی بزانێت، حزبەكان ئەگەر بزانن دەدۆڕێن هەڵبژاردن ئەنجام نادەن، ئامارەكان ترسیان دروست كردووە لای حزبەكان، باس لەوە دەكرێت ناوێكی زۆر لە تۆماری دەنگدەران هەیە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل