رێكخه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشكرای كرد، بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌وانه‌ی به‌شه خۆراكیان بڕابوو بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حوسێن سه‌بری رێكخه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ "وشه" گوتی، پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌یان ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار بوو، به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان بڕابوو، به‌ڵام له تازه‌ترین بڕیاردا ئه‌وانه جارێكی تر به‌شه خۆراكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌شه خۆراكی بڕابێت، سه‌ردانیان بكه‌ن
ئه‌و گوتی، چونكه له هه‌رێمی كوردستانیشدا خه‌ڵكێكی زۆر هه‌بوون كه له سوپا و كۆمسیۆن و شوێنه‌كانی تر ده‌وامیان ده‌كرد، به‌شه خۆراكیان بڕابوو، بۆیه ئێسته جارێكی تر بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ده‌ستیان به مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه به‌شه خۆراكیان بڕاوه و بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. داواشی كرد ئه‌وه‌ی به‌شه خۆراكی بڕابێت، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان بگه‌ڕێننه‌وه، چونكه بڕیاره‌كه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم