به‌های تمه‌ن به خێرایی رووی له دابه‌زین كردووه و لە ماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا شەش هەزار تمەنی تر چووەتە سەر هەر دۆلارێک و ئێستە بە نزیکەی 51 هەزار تمەن دەفرۆشرەت.
ئێسته له بازاڕه‌كانی تاران نرخی هه‌ر دۆلارێك به 50 هه‌زار و 850 تمه‌ن ده‌فرۆشرێت، ئێران هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه تا له رێی بازاڕه‌كانی عێراق و ئه‌و پاره‌یه‌ی له عێراق ده‌ستی ده‌كه‌وێت، پێش به زیاتر دابه‌زینی به‌های تمه‌ن بگرێ.
نرخی تمه‌ن به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان له سه‌ره‌تای پایزه‌وه، به‌رده‌وام رووی له دابه‌زین بووه. دۆلار له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان به 30 هه‌زار تمه‌ن و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش به 25 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا. به‌و پێیه تمه‌ن له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان واته له پێنج مانگی رابردوودا به رێژه‌ی زیاتر لە 60% به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
دۆلار له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان واته پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر، به 30 هه‌زار تمه‌ن
دۆلار له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان واته پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر، به 30 هه‌زار تمه‌ن و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش به 25 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
نرخی هه‌ر دۆلارێك به‌ر له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2018 خوارووی چوار هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران ئه‌وه‌نده قورس بوون كه له پڕ به‌های تمه‌نیان به‌رانبه‌ر دۆلار زۆر دابه‌زاند و ئێرانیان تووشی دۆخێكی ناله‌باری ئابووری كرد.
سه‌ره‌تای به‌هاری رابردوو دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی بازرگانیی ئێران پێشبینی كرد، تێكڕای نرخی دۆلار له ماوه‌ی ساڵێكدا بگاته 30 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام تێكڕای نرخه‌كه زۆر زیاتر بوو. ساڵێك پێشتر تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 650 تمه‌ن بوو.
درێژه‌كێشانی خۆپێشاندان و مانگرتنه‌كان، كورتهێنانی بودجه، به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان و شپرزه‌یی دۆخی ئابووری ئێران، هۆكاره له‌وه‌ی ئومێدێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تمه‌ن نه‌بێت و پێشبینی دابه‌زینی ده‌كرێت.
جێی باسه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 40% بوو، پێشبینی كراوه ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ی زیاتر ببێت و ته‌نانه‌ت بگاته سه‌رووی 50%.
دابه‌زینی نرخی تمه‌ن له‌لایه‌ك و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بووه.