به‌های تمه‌ن به خێرایی رووی له دابه‌زین كردووه و له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا، نزیكه‌ی 10 هه‌زار تمه‌نی تر چووه‌ته سه‌ر هه‌ر دۆلارێك و ئێسته له سه‌رووی 54 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
ئێسته له بازاڕه‌كانی تاران نرخی هه‌ر دۆلارێك به 54 هه‌زار و 250 تمه‌ن ده‌فرۆشرێت، ئێران هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه تا به كۆمه‌ڵێك رێكاری نوێ پێش به زیاتر دابه‌زینی به‌های تمه‌ن بگرێ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و پێشبینی ده‌كرێ له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، تمه‌ن زیاتر داڕمێت و ئابووری ئێران تووشی كێشه‌ی رژدتر ببێت.
نرخی تمه‌ن به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان له سه‌ره‌تای پایزه‌وه، به‌رده‌وام رووی له دابه‌زین بووه. دۆلار له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان به 30 هه‌زار تمه‌ن و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش به 25 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا. به‌و پێیه تمه‌ن له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان واته له پێنج مانگی رابردوودا به رێژه‌ی زیاتر له 80% به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
نرخی هه‌ر دۆلارێك به‌ر له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2018 خوارووی چوار هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران ئه‌وه‌نده قورس بوون، له پڕ به‌های تمه‌نیان به‌رانبه‌ر دۆلار زۆر دابه‌زاند و ئێرانیان تووشی دۆخێكی ناله‌باری ئابووری كرد.
ساڵێك پێشتر تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 650 تمه‌ن بوو.
سه‌ره‌تای به‌هاری رابردوو دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی بازرگانیی ئێران پێشبینی كرد، تێكڕای نرخی دۆلار له ماوه‌ی ساڵێكدا بگاته 30 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام تێكڕای نرخه‌كه زۆر زیاتر بوو. ساڵێك پێشتر تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 650 تمه‌ن بوو.
درێژه‌كێشانی خۆپێشاندان و مانگرتنه‌كان، كورتهێنانی بودجه، به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان و شپرزه‌یی دۆخی ئابووری ئێران، هۆكاره له‌وه‌ی ئومێدێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تمه‌ن نه‌بێت و پێشبینی دابه‌زینی ده‌كرێت.
جێی باسه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 40% بوو، پێشبینی كراوه ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ی زیاتر ببێت و ته‌نانه‌ت بگاته سه‌رووی 50%.
دابه‌زینی نرخی تمه‌ن له‌لایه‌ك و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بووه.