دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی جنۆكه‌یه‌ك له‌سه‌ر لقی دارێك بڵاو كرایه‌وه، له زۆربه‌ی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا، كاردانه‌وه و ده‌نگۆیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا كه هه‌ندێكیان به بینینی وێنه‌كه ترسابوون و پێیان ڕاسته‌قینه بوو، هه‌ندێكیش پێیان وابوو دروستكراو بێت.
ئه‌ندرێس مانوێل سه‌رۆكی
مه‌كسیك به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی جنۆكه‌یه‌ك له شه‌وێكی تاریك له‌ناو دارستانێك، شه‌پۆلێكی ڕه‌خنه و هه‌ڵمه‌تێكی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵگیرساند كه له‌لایه‌ن هه‌زاران كه‌س له سۆشیال میدیا ده‌ستی پێ كرد، تا ده‌نگدانه‌وه‌كانی گه‌یشته هه‌موو میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ یه‌كێك له ئه‌فسانه كۆنه‌كانی مه‌كسیك
دوێنێ یه‌كشه‌م دوو وێنه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاو كرده‌وه و فۆڵۆوه‌رسانی سه‌رسام كرد، یه‌كه‌میان وێنه‌یه‌ك بوو و به‌وه وه‌سفی كرد كه جنۆكه‌یه‌ك شه‌وان له‌سه‌ر لقی دارێك له‌ناو دارستان داده‌نیشێت، له‌سه‌ری نووسیوه یه‌كێك له ئه‌ندازیاره‌كان سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر توانیویه‌تی وێنه‌ی جنۆكه‌ی ئه‌لوكس بگرێت.
دووه‌میان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دییگۆ پریتۆ وێنه‌ی په‌یكه‌رێكی نایابی گرتووه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش ئیسپانیا له ئیك باڵام".
كۆمێنتێكی زۆری گاڵته‌جاڕانه له‌و تویته‌دا ڕژا، به‌شێكی فۆڵۆوه‌رسانی كه پێیان وابووه ئه‌مه بووه‌ته ئه‌كاونتێكی گاڵته‌جاڕانه، وێنه مشتومڕاوییه‌كه‌ی كه له بوونه‌وه‌رێكی نامۆ ده‌چێت له‌سه‌ر لقی داره‌كاندایه، ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ یه‌كێك له ئه‌فسانه كۆنه‌كانی مه‌كسیك كه به جنۆكه‌ی دارستان یان ئه‌لوكس ناسراوه، گوایه فێل له مرۆڤ ده‌كات و گاڵته‌یان پێ ده‌كات بۆ شاردنه‌وه‌ی شته‌كان.