ناكۆكییه‌كانی ناو یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌كه هه‌بووه. غه‌یاس سوورچی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت، جیابوونه‌وه‌كان و ناكۆكییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌یه. ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت، "به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له حكوومه‌ت كارێكی باش نییه و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نییه."
پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن؟
ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
كێشه‌ی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر چییه؟
ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بۆ پێكهاته‌كانیش چوار بازنه بێت.
ئایه پێكهاته‌كان مافی خۆیان نییه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن؟
خۆی 11 كورسی كۆتا هه‌یه و هه‌مووان به‌قه‌د یه‌ك كورسی ده‌نگ ناهێنن، بۆیه "ئێمه وای ده‌بینین ئه‌وانه به‌ده‌نگی خۆیان ده‌رناچن"، بۆیه خه‌ڵكی خۆیان ده‌نگیان پێ بدات و له هه‌موو پارێزگاكان نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت.
دووفاقیی تیمی یه‌كێتی له حكوومه‌ت چۆن ده‌بینین له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌وامی خۆیان له وه‌زاره‌ته‌كان؟
وه‌زیره‌كان ئیشوكاری خه‌ڵك ڕایی ده‌كه‌ن، ته‌نیا چالاكییان راگرتووه، ئه‌مه‌ش كارێكی باش نییه و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا نییه، پێویسته به‌زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌شدار بن له كۆبوونه‌وه‌كان و كار و چالاكییه‌كانیش، ئێمه پێمان باش نییه به‌مشێوه‌یه‌یه.
لاهوور شێخ جه‌نگی چه‌ند رۆژێكه باس له‌وه ده‌كات ده‌ست به‌چالاكی سیاسی ده‌كاته‌وه، ئایا هیچ لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه؟
نه‌خێر هیچ نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور شێخ جه‌نگی نییه.
جیابوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی باڵه‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێتی نه‌بووه؟
كاریگه‌ری هه‌یه ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه كه خه‌ڵك باس ده‌كه‌ن، یه‌كێتی ده‌بێته دوو به‌ش و زیان ده‌كات.
سه‌ركرده‌كانی تر ناڕازی نین له‌و سیاسه‌ته‌ی ئێسته‌ی یه‌كێتی، ئه‌مه ئاساییه؟
ئاساییه ره‌خنه بگرن و ئازادی هه‌یه لای ئێمه.
هۆكار چی بوو پێوه‌ندیی هاوكار جاف و یه‌كێتی تێكچوو ماده‌م هێنده خزمه‌تی كردبوو؟
پێوه‌ندییان باش بوو، به‌ڵام دوای لێكدابڕانی هاوسه‌رۆكان، ئه‌ویش له شێخ لاهوور نزیك بوو و ماوه‌یه‌ك بوو له ماڵ دانیشتبوو، به‌ڵام مووچه‌ی هه‌بوو و پاسه‌وان و ئۆتۆمبێلی هه‌بوو و كاری ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئاسایی بوو له ماڵ بێت كه به‌هۆی دابڕانی هاوسه‌رۆكان ڕووی دابوو.
وشه/ بڵند ئیبراهیم