شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و ڕیخۆڵه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا، هه‌ندێك كه‌س به ده‌گمه‌ن ئه‌وه ده‌زانن كه له ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌ندێك پشكنینه‌وه، له ماڵه‌وه ده‌توانن ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و پشكنینانه ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێی پیسایی خۆته‌وه ده‌توانی ئه‌وه بزانیت كه ئایا شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆنت هه‌یه یان نا؟
ماڵپه‌ڕی
The Consulto پێداچوونه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته كردووه، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی Clevelandclinic نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و ریخۆڵه دیاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و پشكنینانه‌ی كه پێویستن ئه‌نجام بدرێن .
دابەزینی لەناکاوی کێش یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن
نیشانه دیاره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بریتین له:
دابه‌زینی كێش.
خوێنبه‌ربوون له كۆمه‌وه.
ماندوویه‌تیی به‌رده‌وام.
قه‌بزی.
لاوازبوون و شه‌كه‌تی.
پیسایی ڕه‌نگ تاریك یان خوێن له پیساییدا.
ئه‌نجامدانی پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن
یه‌كه‌م/ پشكنینی ئه‌و خوێنه‌ی له‌گه‌ڵ پیساییه كه هه‌ستی پێ ناكرێ
ئه‌م پشكنینه له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌یه‌ك دروست كراوه كه پێی ده‌گوترێ "گایاك"، به‌شداره له دۆزینه‌وه‌ی خوێنی شاراوه له پیساییدا، به مه‌رجێك پێش ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كه، كۆمه‌ڵێك شت جێبه‌جێ بكه‌یت بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامه ورده‌كان كه گرنگترینیان:
-پێش ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كه بكه‌یت، بۆ چه‌ند ڕۆژێك واز له خواردنی گۆشتی سوور بێنه.
-هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژێك پێش پشكنینه‌كه، دوور بكه‌ره‌وه له ده‌رمانی دژه هه‌وكردنی ستیرۆید، وه‌ك ئیبوپڕۆفین.
دووه‌م/ پشكنینی ئه‌و خوێنه‌ی كه ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ پیساییه‌كه شاراوه نییه(FIT).
ئه‌م پشكنینه كاریگه‌رتره له پشكنینی خوێنی شاراوه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه دژه‌ته‌نی تێدایه، له به‌رامبه‌ردا یارمه‌تیده‌ره بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه ئایا خوێن له‌گه‌ڵ پیساییدا هه‌یه یان نا، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات پێش ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كه، خۆراكه‌كه‌ت بگۆڕیت یان واز له خواردنی چه‌ند جۆرێكی ده‌رمان بهێنیت.
سێیه‌م/ ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA له پیساییدا
ئه‌نجامدانی ئه‌م پشكنینه له دوو پشكنینه‌كه‌ی پێشوو باشتره بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، به‌هۆی توانای زیاتری گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و خانانه‌ی DNAی جیاوازیان هه‌یه كه له پشكنینی DNAی پیساییدا پێشانی ده‌دات.