به‌رپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێوه‌ندی بافڵ تاڵه‌بانی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته و تاقمانه باشه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانن.
دوێنی بافڵ تاڵه‌بانی له وتارێكدا له رانیه به‌قسه‌ی خۆی یه‌كێتی ئێسته به‌هێزه و پێوه‌ندی باشی هه‌یه، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه كه ئه‌و ته‌نیا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌یان كلدانی و خه‌زعه‌لی به باش ده‌بینێ یان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كه روونه یه‌كێتی به ته‌واوی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی په‌راوێزخراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ئادار، سه‌نگه‌ر كانه‌بی گه‌وره به‌رپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی گوت، پێوه‌ندی بافڵ تاڵه‌بانی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته و تاقمانه باشه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانن نه‌ك له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ده‌ست تێكه‌ڵكردنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ره‌یان كلدانی و قه‌یس خه‌زعه‌لی مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه.
ئه‌و به‌پێویستی زانی كه گه‌لی كوردستان یه‌كده‌نگ بن و نمونه‌یشی به راپه‌رینی گه‌لی كورد له ساڵی 1991 هێنایه‌وه و له‌وباره‌یه‌وه گوتی، ده‌بێ كورد و كوردستانیان یه‌كده‌نگ و یه‌ك ره‌نگبن، راپه‌ڕینی ساڵی 1991 باشترین نمونه‌ی به‌رهه‌می یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان بوو، به هاوئاهه‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كوردستان ده‌گاته كه‌ناری ئارام نه‌ك به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه.