كتێبی "سه‌رده‌می جه‌نگ" كه رۆمانێكه و له نووسینی رامیار محه‌مه‌ده، له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب به‌رده‌ست ده‌بێ كه ئه‌مڕۆ پێشانگه‌كه ده‌كرێته‌وه.
رامیار محه‌مه‌د كه پێشتر كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی له دووتوێی كتێبێكدا چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه، رۆمانی "سه‌رده‌می جه‌نگ"یش یه‌كه‌مین رۆمانی ئه‌و چیرۆكنووسه‌یه، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ئادار، له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب، له ناوه‌ندی خانی پێشان بدرێت.
رامیار محه‌مه‌د له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌یه‌وه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م ڕۆمانه باس له خێزانێكی كورد ده‌كات كه چۆن زه‌مه‌ن، به كاره‌ساتێك له یه‌كیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێت. باس له نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد ده‌كات، باس له نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ ده‌كات و به ته‌كنیكێكی ناباو نووسراوه.
زیاتر گوتوویه‌تی، رۆمانه‌كه خاوه‌نی گرێچنییه‌كی تایبه‌ته، كێشه‌ی شوناس، مردن، ژیان، كوردبوون و ده‌ربه‌ده‌ری و بێ ماڵیی تاكی كورد ده‌خاته به‌رباس، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ڕێبازی ڕیالیزمی جادووییه‌وه.
هونه‌ری به‌رگی رۆمانی "سه‌رده‌می جه‌نگ"، ئه‌سعه‌د ره‌فیق كردوویه‌تی كه چاپی ئه‌مساڵ 2023یه.