ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌داته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردبوو. پێی ده‌ڵێ، سه‌نگاوی ترسی له قه‌ده‌غه‌كردنی كاری چه‌ته‌یی و مافیایی هه‌یه.
مه‌حموود سه‌نگاوی یه‌كێكه له‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی كه زوو زوو بۆ دڵخۆشكردنی ئاغاكانی، هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دواین جاریش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هاوشێوه‌ی توانای خۆی بۆ كاره‌كان كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ئادار، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، هه‌موو شاهیدی ئه‌وه‌ین كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌وڵی رژد و سه‌ره‌كیی بۆ چاكسازی و پاكسازی بووه و ڕێگری له به‌هه‌ده‌ردان و تاڵانی و قاچاخچێتی و مافیایی كردووه، بۆیه له‌م پرۆسه‌یه‌شداا زۆر كه‌س زیانمه‌ند بوون و ئێسته چاویان به پێشكه‌وتنه‌كان هه‌ڵنایه‌ت كه یه‌كێك له‌وانه مه‌حموود سه‌نگاوییه.
زیاتر گوتی، مه‌حموود سه‌نگاوی هه‌موو ئه‌و داهاته ناشه‌رعییانه‌ی كه كۆی ده‌كرده‌وه بڕاون و كه‌وتوونه‌ته به‌ر یاسای چاكسازیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، چیتر هه‌لی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه وه‌ك جاران هێزی چه‌كداری هه‌بێت و ڕێگر و مافیایی بكات.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه نازانین پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆ لای مه‌حموود سه‌نگاوی كامانه‌ن و چین، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆتایی به كاری مافیا و قاچاخچێتی و دزی و رێگرییه‌كانی كردووه له زۆنه‌كه‌ی، ئه‌وه ئاساییه گله‌یی بكات.