نرخی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ری دوو رووداو، رووی له دابه‌زین كرد و گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی سێ مانگی رابردوو تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، گه‌یشته 76 دۆلار و 21 سه‌نت و ئه‌مه‌ش نزمترین نرخه له‌وه‌ته‌ی 12ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو تۆمار كرابێت. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته 70 دۆلار و 20 سه‌نت.
پێویسته بگوترێ نرخی نه‌وت له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوود حه‌وت دۆلار دابه‌زیوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه، رووی له دابه‌زین كرد كه تا ئێسته به‌رده‌وامه.
هۆكارێكی تری شكانی بازاڕی نه‌وت پێوه‌ندیداره به مایه‌پووچبوونی بانكێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و دووباره به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هۆكارێكی تری شكانی بازاڕی نه‌وت پێوه‌ندیداره به مایه‌پووچبوونی بانكێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا به ناوی سیلیكۆن لی.
پێویسته بگوترێ پێشتر له ژێر كاریگه‌ریی كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی چین، نرخی نه‌وت هه‌ڵكشابوو و ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه كرابوو زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
به‌های نه‌وت له نیوه‌ی دووه‌می شوباتی ساڵی 2022ه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكراینا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌گشتی له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوودا، نه‌وت له سه‌رووی 90 دۆلار فرۆشرا و هه‌ندێك هه‌فته سه‌رووی 130 دۆلاریشی تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی 85 دۆلار دابه‌زی.