به‌پێی دواین ئاماری جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له دادگاكانی باری كه‌سیی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی جیابوونه‌وه له كوردستان له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵێك پێشتر به رێژه‌ی 19% زیادی كردووه. دیارده‌كه له هه‌ولێر مه‌ترسیداره و له یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ی 40% زیادی كردووه، به‌ڵام له گه‌رمیان مایه‌ی دڵخۆشییه و به رێژه‌ی 27% دابه‌زیوه.
ساڵی 2021 له هه‌رێمی كوردستان، 11 هه‌زار و 699 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كرابوو، به‌ڵام له ساڵی 2022دا ژماره‌كه بۆ 13 هه‌زار و 967 حاڵه‌ت زیادی كردووه.
لە کوردستان حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له ساڵی 2022دا به رێژه‌ی 19% زیادیان كردووه.
لێكدانه‌وه‌ی ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات دوو هه‌زار و 268 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه زیادی كردووه. به‌و پێیه حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له ساڵی 2022دا به رێژه‌ی 19% زیادیان كردووه.
له پارێزگای هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له چوار هه‌زار و 43 حاڵه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و 645 حاڵه‌ت زیادی كردووه. ئه‌مه ده‌ریده‌خات حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له هه‌ولێر نزیكه‌ی 40% زیادی كردووه كه رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
له سلێمانی ژماره‌كه له چوار هه‌زار و 767 حاڵه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و 533 حاڵه‌ت زیادی كردووه. به‌وپێیه جیابوونه‌وه‌ی له‌و پارێزگایه له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵی 2021 به رێژه‌ی 16% زیادی كردووه.
له دهۆك حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له هه‌زار و 796 بۆ هه‌زار و 992 زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات جیابوونه‌وه‌كان له ساڵی 2022 به‌راورد به 2021، له دهۆك به رێژه‌ی نزیكه‌ی 11% زیادی كردووه و دۆخی ئه‌و پارێزگایه له هه‌ولێر و سلێمانی زۆر باشتره.
به‌و پێیه دیارده‌ی جیابوونه‌وه به رێژه‌ی 27% كه‌می كردووه.
به پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تری كوردستان، له كه‌ركووك/گه‌رمیان حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له هه‌زار و 93 حاڵه‌ت بۆ 797 حاڵه‌ت كه‌می كردووه، به‌و پێیه دیارده‌ی جیابوونه‌وه به رێژه‌ی 27% كه‌می كردووه.
ئه‌و ئامار و داتایه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، جێی تێڕامانن و ده‌ریده‌خه‌ن دیارده‌كه له كوردستان به خێرایی له زیادبووندایه و پێویست ده‌كات به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر، له هۆكاره‌كانی بكۆڵرێته‌وه و ناوه‌نده‌كانی ئه‌كادیمی و په‌روه‌رده و زانكۆ و میدیاكان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن.