راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، به فه‌رمانێكی وه‌زاری پله‌ی سه‌ربازیی حه‌وت هه‌زار و 455 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه به‌رز كرایه‌وه.
فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ژماره 5830 له 16ی ئادار واته ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، پاڵپشت به‌ماده‌ی 14 له سیستمی ژماره شه‌شی ساڵی 2011ی پێڕه‌وی نیزامی ڕاژه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌یاسای ژماره 38ی ساڵی 2007، ئاماژه به فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره 6033 له 4/12/2011 تایبه‌ت به ڕێنوێنیی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان ده‌رچووه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، بڕیار دراوه به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی حه‌وت هه‌زار و 455 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه دیوان و لیواكانی پیاده‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له خشته‌ی نه‌ورۆزی 2023 .
پێویسته بگوترێ له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌مه زیاتر باس له ورده‌كارییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كه نه‌كراوه.