راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی ئابوورییه، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه و قه‌یرانی وه‌ك ئاو هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی بودجه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئادار، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، به ''وشه''ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌یاسای بودجه به ئاراسته‌ی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه له عێراق به گشتی و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه.
هه‌روه‌ها گوتی، قه‌یرانی كه‌میی ئاو له عێراق كه ماوه‌یه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه، له ده‌ره‌وه‌ی پرسی بودجه‌دایه، چونكه پێوه‌ندیی به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه.
چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش به‌ستراوه به چاره‌سه‌ری سیاسی.
راوێژكاره‌كه‌ی سوودانی باسی له‌وه‌ش كرد، قه‌یرانی ئاو ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌ڕۆكی پرسی بودجه‌دا نییه، له‌وانه‌ش قه‌یرانی ئاو له عێراق و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش به‌ستراوه به چاره‌سه‌ری سیاسی.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا و به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ، عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یران و كه‌میی ئاو بووه‌ته‌وه، به جۆرێك ئاستی دابه‌زینی ئاوی دوو رووباره‌كه به‌شێوه‌ی به‌رچاو دابه‌زیوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی