لە سایەی سیستمە سیاسی سەقەت و فەرمانڕەوایەتییە بێ سەروبەرەكەیەوە، عێراق بەردەوامە لە شكاندنی ژمارەیە پێوانەیی لە شتە خراپەكان، هێشتا مەترسی لەسەر دراوەكەی هەیە، لە رووی گەندەڵییەوە لە پێشەوەی وڵاتانە و خاوەنی یەكێك لە خراپترین پاسپۆرتەكانە و شتر تریش، كۆمپانیایەكی سویسرایی ئاماژە دەكات كە عێراق دووەم پیسترین ئاوهەوا و ژینگەی هەیە.
وەك لە راپۆرتێكی كۆمپانیای
" IQ Air"ی سویسرایی تایبەت بە پاككردنەوەی هەوا لەبارەی پیسترین وڵاتانی دنیا بۆ ژینگەكانیان لە 2022 و شیكردنەوەی بۆ داتای 30 هەزار وێستگەی چاودێری پاكیی هەوا لە رێگەی 7323 پێگە لە 131 وڵات و ناوچەی دنیا لەلایەن زانایانەوە كردووە، ئەنجامەكان بەو شێوەیەیە:
1-چاد، رێژەی پیسبوون گەیشتووەتە 89.7 مایكرۆگرام/ مەتر سێجا، واتە 17 جار زیاتر لەوەی لە رێنوێنیی ساڵانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی PM2.5 هاتووە.
2- عێراق، رێژەی پیسبوون گەیشتووەتە 80.1 مایكرۆگرام/ مەتر سێجا، واتە 16 جار زیاتر لەوەی لە رێنوێنیی ساڵانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی PM2.5 هاتووە.
3- پاكستان، رێژەی پیسبوون گەیشتووەتە 70.9 مایكرۆگرام/ مەتر سێجا، واتە 14 جار زیاتر لەوەی لە رێنوێنیی ساڵانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی PM2.5 هاتووە.
4- بەحرێن، رێژەی پیسبوون گەیشتووەتە 66.6 مایكرۆگرام/ مەتر سێجا، واتە 13 جار زیاتر لەوەی لە رێنوێنیی ساڵانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی PM2.5 هاتووە.
5- بەگلادیش، رێژەی پیسبوون گەیشتووەتە 65.8 مایكرۆگرام/ مەتر سێجا، واتە 13 جار زیاتر لەوەی لە رێنوێنیی ساڵانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی PM2.5 هاتووە.
بەپێی راپۆرتەكە زیاتر لە 90%ی وڵات و ناوچەكانی پشكنین بۆ پیسبوونی هەواكانیان كراوە، رێژەكە لەوەی دیاریكراوی ساڵانە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ تەنۆڵكە وردیلەكان PM2.5، كە پێنج مایكرۆگرام/ مەتر سێجای ساڵانەیە بەرزتر بووە.