بوتڵی ئاو 40 هەزار جار بەكتریای لەسەرە بەراورد بە كورسی ئاودەست

:: AM:10:58:17/03/2023 ‌
رۆژانە چەندان جار لەماركێتەكان و دوكانەكاندا دەوستی، بۆ ئەوەی بوتڵێك ئاوی سارد بكڕی تا تینوێتیت بشكێنی، بەڵام بەپێی ئەو توێژینەوەی كراوە ئەو بەكتریانەی لەسەر بتڵی ئاوەكە هەیە 40 هەزار زیاتر لەو بەكتریانەی لەسەر كورسی ئاودەست هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئادار،  بەپێی توێژینەوەیكی نوێ كە لە نیۆیۆرك پۆست بڵاو كراوەتەوە ئەوە دەركەوتووە، كە دووبارە بەكارهێنانەوەی بوتڵی ئاو بەكتریای زیاتری تێدایە بەراورد بە كورسی ئاودەست.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، توێژەران ژماریەك بوتڵی ئاویان سكان كردووە بۆ چەندان جار بۆ ئەوەی بزان بەكتریای تێدایە، لە ئەنجامی گەڕانەكە بۆیان دەركەوتووە كە دوو جۆر بەكتریا بوونی هەیە. 

بەكتریاكانیش ئەوانیش: 

بەكتریای باسیلۆس سیریوس و بەکتریای گرام نێگەتیڤن، كە دەبنە هۆی ئەوەی بەرگری دژە زیندەیی و كێشەی گەدە و ریخۆڵەكان زیاد دەكەن.

مەترسێكی لەو بوتڵە ئاوانەدا، لەلایەن توێژەران خراوەتڕوو ئەویش كە 40 هەزار  بەكتریا بوونی هەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەو بەكتریانەی لەسەر كورسی ئاسایی ئاودەست دەبینرێت.

لەتوێژینەوەكەدا روون كراوەتەوە كە پێویستە بوتڵی ئاو رۆژانە جارێك بەئاوی گەرم و سابوون بشۆردرێت، هەفتانەش جارێك تەعقیم بكرێن.


وشە - زریان تەها