تیك تۆك دڵەڕاوێكی خستووەتە سەر وڵاتانی رۆژئاوا و بەریتانیاش بڕیاری نوێ دا

:: AM:11:58:17/03/2023 ‌
حكوومەتی بەریتانیا ناچار بووە تیك تۆك لەسەر ئامێرەكانی حكوومەت قەدەغە بكات بەهۆی ئەوەی مەترسی تەناهی هەیە، وەزیری كاروباری دەوڵەتیش رای دەگەیەنێت، ئەمە هەنگاوێكی "خۆپارێزییە".

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئادار، بەپێی هەواڵیك كە بڵاوە كراوەتەوە، حكوومەتی بەریتانیا، لە دوای هەڵسەنگاندنی بۆ تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك كە لایەن چینەوە بەرهەمهێنراوە، ئەنجامەكەی ئەو پلاتفۆڕمە مەترسی دروست دەكات.

بەپێی ئەنجامی لێكۆلینەوەكان دەركەوتووە وڵاتانی رۆژئاوا لە دڵەڕاوێكی دان، بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیەن تیك تۆك مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست بكات.

هەر بۆیە لە زانیارییەكانی ناو هەواڵەكەدا روونكراوەتەوە حكوومەتی بەریتانیا بڕیاری داوەتەوە بە رێگریكردن لە دابەزاندنی تیك تیۆك لەسەر ئامێرەكانی دەوڵەت، ئەویش بەهۆی ئەوەی مەترسی  تەناهی هەیە.

لەچوارچێوەی بڕیارەكە ئەوەیش هاتووە، كە ئامێرەكانی حكوومەت دەتوان تەنیا دەستیان بەو بەرنامانە بگات كە لەلایەن حكوومەتەوە پەسند كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە قەدەغەكردنی تیك تۆك ئامێرە كەسییەكان و مۆبایلی هاووڵاتییان ناگرێتەوە.

ئۆلیڤەر  داودن وەزیری كاروباری دەوڵەتی بەریتانیا ئەوەی خستوەتەڕوو ئەو قەدەغەكردنە هەنگاوێكی"خۆپارێزییە".

ئەوە لەكاتێكدایە، لەماوەكانی رابردوو ئەمەریكایش بە هەمانشێوە چەندان رێكاری گرتەبەر بۆ ئەوەی كۆنتڕۆلی تیك تۆك بكات، تا ئێستەش ململانێی  توند لەنێوان ئەمەریكا و چین لەسەر ئەو پلاتفۆڕمە بەردەوامی هەیە.


وشە - زریان تەها