بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ له سه‌یرانگای سه‌رچنار ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و چه‌ند نوێنه‌رێكی وڵاتانی له نیوه‌ڕۆ خوانێكدا كۆ كرده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و نیوه‌ڕۆ خوانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌هۆی زۆری بڵاوه‌پێكردنی هێز بێزار بوون.
بافڵ تاڵه‌بانی به‌و ڕۆژی هه‌ینییه ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی له سنووری سه‌رچنا بڵاو كرده‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر چه‌ند میدیایه‌ك ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه هێزه‌كه بۆ په‌لاماردانی ماڵی لاهوور شێخ جه‌نگی بووه كه له‌و گه‌ڕه‌كه‌یه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت به‌هۆی ئه‌و نیوه‌ڕۆ خوانه‌وه ئه‌و هێزه دانراوه.
نیوه‌ڕۆ خوانه‌كه‌ی بافڵ بێ كێشه نه‌بوو
نیوه‌ڕۆخوانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بێ كێشه نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی، هێزی دووپشك كه خاوه‌ندارییه‌ته‌كه‌ی بۆ لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وتنه ئاماده‌باشیی و سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك كردووه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا روو بدات.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هێزی دووپشك به درۆن ناوچه‌كه‌یان پشكنیه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێ، بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌و كاره توڕه بووه، به‌ڵام بۆی ده‌ركه‌وتوو كه لاهوور شێخ جه‌نگی هاوشێوه پێشتر بێده‌سه‌ڵات نییه و ئێسته هه‌ر جووڵه‌یه‌ك له نزیك گردی سه‌رچنار رووبدات به دواداچوونی بۆ ده‌كات.
"وشه" به دواداچوونی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه كردووه و دواتر زانیاری نوێ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.